لەساڵی 1976 لە گەڕەکی #تووی مەلیک#ی شاری #سلێمانی# لەدایکبووە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. لەناوەڕاستی ساڵانی نەوەدەوە بووەتە پێشمەرگە، دوا شوێنی پێشمەرگایەتی بەشی ئالیاتی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی بوو.
-شەهید سێ کچی هەیە بەناوەکانی، شەنگە لەدایکبووی (2005)، هێلین لەدایکبووی (2008)، هەستی لەدایکبووی (2012)، هەروەها پێنج خوشک و دوو برای هەیە و برا گەورەی خوشککو براکانی بووە.
رۆژی 30-09-2015، لەشوێنی جێگیربوونی هێزەکەیان لەناو گوندی #سەید خەڵەف#ی خوارووی #کەرکووک#، پەیوەندی بەدایکییەوە کرد، لەناو دەنگی تەقەیەکی زۆری شەڕی نێوان پێشمەرگه و #داعش#دا.
بە پەخشانی خانی دایکی دەڵێت: دایکە شەڕێکی سەخت هەیە لەبەرەی لای ئێمە، دوعای خێرمان بۆ بکە، ئەمە دوایین گفتوگۆی نێوان تەیب و دایکی بوو، پێش ئەوەی بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە شەهید بێت.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,411 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!