#تاقە سوار تۆزی نی يە#
دەستە و کۆمەڵە و لەشکر و کۆمەڵکاری هەرەوەزی کاری ديارە و تۆزيان بەری ئاسمان دەگرێت و هەرکارێک بکەن سەرکەوتوو دەبێت، بەڵام بەتەنها هيچ کارێک بێ هەرەوەزی سەرکەوتوو نابێت و هەوڵدان بەتەنهايی هيچ بەرهەم و دەسکەوتێکی نابێت بۆيە لەناو کوردان ئەگەر کەسێک بەتەنها کارێک بکات پێی دەوترێت تاقە سوار تۆزی نيە، واتە ناتوانێت ئه و دەستکەوتەی لە دەستە(جەمعی) بەدەست دێت ئه و بەدەستی بهێنێت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 623 جار هاتیە دیتن