زیندانی سیاسیی کورد خەڵکی شاری #پیرانشار# لە مافی ئازادی مەرجدار و ئازادی بێبەشە. هۆی زیاتر لە دوو دەیە لە زیندان و ئازار و ئەشکنجەدانی لەلایەن مەئموورانی ئەمنییەتی، تووشی نەخۆشینی دڵ و ئیش و چڵکردنی جمگەکانی بووە.
ئەو چالاکە سیاسییە کوردە خەرمانانی ساڵی 1991 لە ناوچەی #تەرگەوەڕ#ی شاری #ورمێ# دەستبەسەر و دواتر بە تۆمەتی ئەندامبوونی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە 25 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا و کۆتاییەکانی ساڵی 2013 پاش 23 ساڵ دەستبەسەری، لقی یەکەی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر چابک حوکمی زیندانی عوسمان مستەفاپوور بۆ 35 ساڵ زیندانی تەعزیری گۆڕی.
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، حوکمی 10 ساڵ زیندانی بۆ ئەو هاووڵاتییە کوردە بەهۆی شەڕکردن لەگەڵ سپای پاسدران بڕیوەتەوە.
عوسمان لە ماوەی زیندانی بوونی لە مافی مورەخەسی بێبەش بووە و دەزگای قەزایی و ناوەندی ئەمنییەتی، تەنانەت بە ناوبراو ئیزن بەشداری لە گیان لە دەستدانی نزیکەکانی پێ نەداوە.
عوسمان مستەفاپوور ساڵی 2013 لە ڕەنج نامەیەکدا بۆ ڕێپۆرتێری تایبەتیی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، چاوەدێری مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی جیهانی و هەموو مرۆڤە ئازادیخوازەکان و ویژدانە بەخەوەرەکانی سەرانسەری دونیا داوا دەکات کە بە لێکۆڵینەوە کردن لەبارەی ڕەوتی دادگایی و بە فێڕو چوونی بیست ساڵ لە تەمەن و لاویەتیم لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا ئیزن نەدەن کە لاوانی دیکەی ئەم نیشتمانە بەم چەشنە سەردەمی لاویەتییان بەهۆی ئیدیعا و بانگەشە بە فێڕۆ بچێت.
لە ڕێکەوتی #07-09-2021# بەهۆی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کردووە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 39,652 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!