بەرێوەبەری گشتی گومرگی پارێزگای #کرماشان# ئاشکرای دەکات، ترانزێتی کاڵاوشمەک لە مەرزی #پەروێزخان#، لە چوار مانگی ڕابردوودا، بەبەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، بەرێژەی 11% زیادیکردووە.
خەلیل حەیدەری، بەرێوەبەر گشتی گومرگی پارێزگای کرماشان بەئاژانسی هەواڵی (میهر)ی ڕاگەیاندووە، لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، بە بەهای 167 ملیۆن و 831 هەزار و 149 دۆلار، کاڵای ترانزێتی دەرەکی، بە کێشی 560 هەزار و 260 تۆن هاوردەی گومرکی پەروێزخان کراوە و ترانزێتی هاوردە لە مەرزی بەروێزخان بەرێژەی 11% زیادیکردووە.
رونیشیکردۆتەوە، زۆرترین ئەو کاڵا ترانزێتیە دەرەکییانەش گازۆیل، نەفتا و غازی شل بوون.
سەبارەت بە ڕێژەی گەشتیارانيش، کە لە خاڵی سنوری پەروێزخانەوە چوونەتە ناو ئێران حەیدەری دەڵێت، 21 هەزار و 442 گەشتیاربوون، بەبەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بەرێژەی 8% گەشەی کردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە لە خاڵی سنوری خەسرەوی و پەروێزخانەوە 19 هەزار و 642 گەشتیار ڕویشتونەتە دەرەوە، بەبەراورد بە ساڵی ڕابردووش بەرێژەی 2% گەشەی کردووە.
03-08-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,233 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!