جارێکیتر لە #کەرکووک# دیاردەی دزینی ئۆتۆمبێل سەریهەڵداوەتەوە، پۆلیسیش دەڵێت هیچ زانیارییەکمان لەسەر باندەکان نییە.
بەپێی ئەو ئامارەی دەستی دواڕۆژ کەوتووە، تەنها لەماوەی 20 ڕۆژی ڕابردوودا دزینی 15 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر لەناو کەرکووک لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە تۆمارکراون.
عەقید #ئەفراسیاو کامیل#، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک زیادبوونی حاڵەتەکانی دزینی ئۆتۆمبێلی بۆ دواڕۆژ پشتڕاستکردەوە و وتی لەم ماوەیەدا ژمارەیەک ئۆتۆمبێل دزراون کە دوایین حاڵەتیان هەینی بووەو ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پیکاب جۆری نوێ لە نێو گەراجێکی بازاڕی گەورەی کەرکووک دزراوە.
وتیشی لەسەر دزینی ئەو ئۆتۆمبێلانە هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوەو بەو هۆیەوە نەمانتوانیوە هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو گروپانەوە کۆبکەینەوە.
بەوتەی وتەبێژی پۆلیس، باندەکان دوو جۆرن بەشێکیان تایبەت بەدزینی ئۆتۆمبێلی نوێ و بەشەکەی دیکەشیان ئۆتۆمبێلی کۆن دەدزن.[1]
ماڵپەڕی دواڕۆژ: 13-08-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,529 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!