کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی #هەرێمی کوردستان# ڕایگەیاند پێنج ملیۆن و نیو هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بە کەرکووک و موسڵیشەوە بەشداری لەریفراندۆم دەکەن.
شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئەیلولی 2017 لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند داوا لەچاودێرە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەن ئەمڕۆ بەزوترین کات ناوی خۆیان بۆ چاودێریکردنی ڕیفراندۆم تۆمار بکەن، چونکە سبەی سێشەممە تۆمارکردن و پرۆپاگەندە دادەخرێت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,487 جار هاتیە دیتن