$باکووری کوردستان$
- ڕاگەیاندنی #هەپەگە# لێدوانێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە دوێنێ لە چەند چالاکییەکی جیادا، لە #جولەمێرگ# 18 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و لە #ئاگری#-یش 10 سەربازی دیکە کوژراون.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- خەڵکی شاری #مەهاباد#-ی سەر بە پارێزگای #ورمێ# لە مەیدانی #چوارچرا#ی شارەکەدا گردبوونەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی خۆپیشاندان، بەڵام پێش دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکە بەکرێگیراوەکانی حکومەتی ئێران هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و پێنج کەسیان دەستگیرکرد، #کوبرا خاڵەندی#، ژنەچالاکوانی مەهابادیش لەناو دەستگیرکراواندایە.[3]
$باشووری کوردستان$
- هۆزە عەرەبەکان و چەکدارانی عەسائیب، #ئاڵای کوردستان#یان لە #مەندەلی# هێنایە خوارەوە و داوای ڕەتکردنەوەی بڕیاری بەشداریکردن لە #ڕیفراندۆم# دەکەن.[2]
- #دیندار زێباری#، سەرۆکی کۆمیتەی وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە، کە لە گرتووخانەکانی هەرێمی کوردستاندا #ئەشکەنجە#دان بۆ دانپێدانان هەبێت و دەڵێت ئەشکەنجەدان بۆ دانپێدانان، بەتاوان هەژمار دەکرێت.[2]
- ئەنجومەنی باڵای #ڕیفراندۆم# ڕایگەیاند، حزب و لایەنەکانی بەشدار لە ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕێککەوتن کە ڕۆژی پێنجشەممە 14-09-2017 #پەرلەمان#ی هەرێمی کوردستان کارا بکرێتەوە و دانیشتنی ئاسایی خۆی دەست پێبکاتەوە.[3]
- لە گەڕەکی #بەکرەجۆ#ی شاری سلێمانی، سەربانی خانووەیەک بەسەر خێزانێکی پێشمەرگەدا ڕووخا و بەهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەست دا.[4]
- فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە میحوەری عیازیە ڕایدەگەیەنێت، دوو چەکداری خۆکوژی #داعش# هەوڵی هێرشێکیاندا، بەڵام کەوتنە کەمینی پێشمەرگە و پلانەکەیان پوچەڵکرایەوە.[5]
- لە پارێزگای #کەرکووک# 13 حیزبی عەرەبی ئاشکرای دەکەن لەگەڵ پارتییە تورکمانییەکان ڕێکەوتوون کە دژی ڕیفراندۆم بن لە کەرکووک.[5]
- ڕۆژنامەی ئەلشەرق ئەلئەوسەت دەنووسێت ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی، داوای لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد، ڕیفراندۆمەکەی هەرێم دوابخات و دەڵێت پێویستە لە ژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دانوستان لەگەڵ بەغدا ئەنجامبدرێت.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دوای شەڕێکی سەخت لەگەڵ #داعش#، شەڕڤانان ئەمڕۆ گەڕەکی مرور یان لەبەشی خۆرئاوای ڕەققە کۆنتڕۆڵکردووەتەوە.[1]