حکومەتی هەرێم بەپلانێک کار بۆ بەگەڕخستنەوەی کارگە لەکارکەوتووەکان دەکات و ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵیش ژمارەی ئه و کارگانە ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێتکام کارگە زۆرگەورەیە بەچوار مانگ دەکەوێتەوەکارو بەرهەمی دەبێت.
خەڵەف ئەحمەد ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە #پەرلەمانی کوردستان# بەSNNی ڕاگەیاند: دوای دروستکردنی لیژنەیەک بۆ کارکردن لەسەر بەکارخستنەوەی کارگە حکومییەکان لەلایەن وەزارەتی پیشەسازییەوە، لەئێستادا لیژنەکە دەستبەکاربوون.
ئاماژەی بەوەشدا،لیژنەکە لەهەوڵی کۆکردنەوەی زانیاری وردە لەسەر کارگەکان و پۆلێنکردنیان، بەمەبەستی بەکارخستنەوەیان، دواتر شێوازی بەکارخستنەوەیان بەپێی جۆری کارگەکە دەخرێتەڕوو.
ئه و پەرلەمانتارەی یەکێتی، وتیشی: ژمارەی کارگە لەکارکەوتووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی (دوو هەزارو سەد)کارگەیە، هەریەکەیان گرنگی و تایبەتمەندی باشی دەبێت لەسەر بوژاندنەوەی کەرتی ئابووری هەرێم.
خەڵەف ئەحمەد، دەڵێت: ئەگەر حکومەت بیەوێت، کام کارگە زۆرگەورەیە بەچوار مانگ دەکەوێتەوەکارو بەرهەمی دەبێت، چونکە کارگەکان بینا و مۆڵەتی کارکردنیشیان هەیە، لەئێستاشدا کارئاسانی زۆرکراوە بۆهێنانی کەلوپەل لەدەرەوەی وڵات.[1]
11-09-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,565 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!