دوێنێ سێشەممە 12-09-2017 لە کۆبوونەوەی بەڕێزان #مەسعود بارزانی# و #کۆسرەت ڕەسول# عەلی لەگەڵ نەتەوه و پێکهاتە جیاوازەکانی کەرکووکدا، بەڕێز کۆسرەت ڕەسول عەلی وتەیەکی کورتی پێشکەشکرد و تێیدا ئاماژەی بە مافی گەلی کوردستان لە بڕیاردانی چارەنووسی خۆی و مامەڵەی حکومەتی ناوەند لەگەڵ کورد کرد.
لە بەشێکی وتەکانیدا وتی مەبدەئی شەراکەت لە حکومەتی عێراقی لە دەستوور تەسبیت بووە، مەبدەئی شەراکەتیش ئەوەیە کە هەموومان شەریک بین بەڵام ئێستا کەسمان نەماو هەموو کوردەکانیان دەرکرد، ئەگەر دیموکراتیەت لای ئەوان ئەوەیە ئەوە شتێکی ترە.
مەبەست لەم قسانەی بەڕێز کۆسرەت ڕەسول ئەوەیە کە بەداخەوە مەبدەئی شەراکەت لە حکومەتی عێراقی نەماوه و لێپرسراوە کوردەکان لە بەغدا نەماون و بەشی زۆریان ناردنەوە کوردستان و دەریانکردن، تەنها وەزیری ڕۆشنبیری نەبێ کە ماوە، کە ئەمەش کۆتایی بەبنەمای شەراکەتی ڕاستەقینە دەهێنێ و پێشێلی بڕگه و ماددەکانی دەستووری هەمیشەیی عێراقە.
سکرتێری ڕۆژنامەوانی
کۆسرەت ڕەسول عەلی
13-09-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,272 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!