شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی #شنگال#-یەپەژە، کە بەشداری ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕەقە بوون، ئاڵای یەژەشەیان لە ناوەڕاستی ڕەققەدا هەڵکرد، کە چەتەکانی #داعش# بە پایتەختی خۆیان ناویان دەبرد.
ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕەقە لە کە پێی ناوەتە 100 ڕۆژەوە بەردەوامە، شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکرات تەنگیان بە چەتەکانی داعش هەڵچنیوەو گورزی کوشندەیان لێداون، ئەمڕۆ ژنەشەڕڤانانی ئێزدی ئاڵای یەژەشەیان لە ناوەڕاستی ڕەقەدا هەڵکرد.
شەڕڤانانی یەژەشە پێشتریش ئاڵای خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی شارەکەدا هەڵکردبوو، بەڵام بۆ یەکەم جارە کە لە دڵی شاری ڕەقەدا ئاڵای یەژەشە دەشەکێتەوە.
جێگای ئاماژەیە، کە زیاتر لە 70٪ی شارەکە لە جنگی چەتەکانی داعش ڕزگارکراوە و ئێستا لە ناوەندی شاردا شەڕی سەخت بەڕێوەدەچێت.
لە کاتی بەشداریکردنیاندا لە ئۆپەراسیۆنی ڕەقە، ژنانی یەژەشە ڕایانگەیاندبوو، کە ئامانجیان ڕزگارکردنی ژنانی ئێزدیی و تۆڵەکردنەوەیە لە چەتەکانی داعش. [1]
13-09-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,608 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!