دوا بە دوای تۆمارکردنی شەرمەزاریەکی تری مێژووی لە لایەنی باڵی دەست ڕۆیشتوی (ی ن ک)، ئێستا هەندێک کەس وەک پێشەی هەمیشەییان کە تەنها کاریان داپوشین و چاوەشکاریە دەیانەویت ڕاستیەکان بەلا ڕێدا ببەن. ئێمە وەکو فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجۆمەنی نۆینەرانی عیراق ئه و ڕاسته دووپات دەکەینەوە کە سەرکردایەتی پارتی هێچ ڕێک کەوتنێکی نەبوه بۆ ڕادەستکردنی یەک بستی خاکی کوردستانی پیرۆز، کە بە خوێنی هەزاران ڕۆڵەی ئەم نیشتمانە ئازاد کراوە، ئیتر چۆن شوێنێکی وەکو #کەرکووک# کە جەنابی بارزانی نەمر شۆڕشێکی لە سەر داناوە، و بێجگه لەو پێنج خاڵی نێوان پارتی و یەکێتی کە له میدیاکان بۆ هەموو خەلکی کوردستان ڕوون و ئاشکرا کران هیچ ڕێکەوتنێکی تر نەکراوە، ئەوەی کە ئێستا هەندێک کەس دەڵێن کە پارتی ئاگادار بوه، تەنها بۆ داپوشینی شەرمەزاری و ڕوی ڕەشی خۆیانه بەرامبەر بە گەل و جەماوەری کۆردستان.
هەر بۆ دڵنیا بونی زیاتر ئێمه دەپرسین ئەگەر ڕێکەوتنیکی لەم جۆرە هەبی چۆن پارێزگاری کەرکووک و جەنابی کۆسرەت ڕەسۆل و خەڵکانی تری ناو یەکیتی لێی بێ ئاگان.
خەڵکی شەرفمەندی کوردستان ئەوە شەرمەزارییەی لە کەرکووک ڕوی دا، ئەنجامی ڕیکەوتنی دو قۆڵی و سێقۆڵی کچ و نەوەکانی ئێبراهیم ئەحمەد و دارودەستەکانی بووە لە گەل نەیارەکانی کورد و کوردستان بۆ پاراستنی گیرفان و بەرژەوەندیه تایبەتاکانی خۆیانە و تۆڵەستاندنەوە تسفیە حساباتی ڕکابەرەکانیانه لە ناو خۆدی یەکێتی، باشترین بەلگەش ئەوە یە کە سەرۆکی (عصائب ئەهل الحق) سوپاسی ئەو تەسلیم بونەی ئێوەی کردووە !!!.
لە کۆتایی دا ئەوەی لە کەرکووک ڕۆیداوە مەحکوم و شەرمەزار دەکەین، و خەڵکی سەربڵندی کەرکووک دڵنیا دەکەین کە کۆتایی هەر پیلانگیڕییەک دژی گەلی کورد زبڵدانی مێژوو دەبیت، و کەرکووک هەر به کوردستانی دەمێنێت و دڵ و قودس دەبێت بۆمان.
17-10-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,446 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!