- سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی هیچ شەرعییەتێکیان نییە و پێویستە دەستبەرداری پۆستەکانیان بن.
- یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم هەڵبووەشێتەوە و دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێم نەمێنێ و سیستەمی پەرلەمانی بچەسپێ.
- کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێم دەستلەکاربکێشێتەوە و لە جێگەیدا حکومەتێکی ڕزگاریی نیشتمانی دەست بە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق بکات و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنێکی بێگەرد بکات.
- سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ فراکسیۆنەکان و پەرلەمانتاران لەهەوڵدایە بۆ دانیشتنی پەرلەمان و دەربازکردنی گەلەکەمان له و دۆخە مەترسیدارەی تێیکەوتووە.
- ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی کوردستان هیچ شەرعییەتێکیان نییە و دەیانەوێ خۆیان بکەن بە جێگرەوەی دامەزراوە شەرعییەکانی هەرێم کە ئەنجوومەنێکی ناشەرعی و کارتۆنییە.
- داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین پەلامارەکانی بۆ سەر شار و شارۆچکەکانی کوردستان ڕابگرێ و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دروستبکات بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی ناوچەکانی دوز و کەرکووک و خانەقین و جەلەولا و شهنگال و شێخان و زووممار و مەخموور ناوچەکانی تر.
- ئیدانەی هەر دەستدرێژییەک دەکەین بۆسەر موڵک و ماڵ و ژیانی هاووڵاتیان کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کراون و پێویستە دەستدرێژیکاران ڕادەستی دادگا بکرێن.
- پێویستە گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی کیانی هەرێمی کوردستان بێت.
- بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی، لەهەوڵی بەردەوامدایە بۆ کۆکردنەوەی هێز و گرووپی دیکە بە ئامانجی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ئەم قۆناخە، لەسەرووی هەموویانەوە هەڵوەشاندنەوەی کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتێکی ڕزگاری نیشتمانی.
22-10-2017