ژمارەیەک دەزگای ڕاگەیاندن و کەسایەتی ووینەی نوسراویکیان بڵاو کردووەتەوە کە گوایا ئێمە واژۆمان کردووە و پرسمان پێ کراوە، ئەوەی لە نزیکەوە #جەمیل هەورامی# بناسێت قەت لە پێناو هیچ شتێکیدا ئامادە نەبووە سازش بکات چجای ئەوەی کە سازش لە نشتیمانیک بکات کە هەموو تەمەنی خۆی لە پیناو پاراستنی دا داناوە کە ئەوە مێژوو شاهیدی ئەم ڕاستیه و خەباتی ئیمە دەدات لێرەوە ڕایدەگەیەنم :
یەکەم / من واژۆم لەسەر هیچ ڕیکەوتن و نوسراوێک نەکردووە و کەسیش بەندەی ئاگادار نەکردووەتەوە لە بابەتیکی وەها
دووەم / جەمیل هەورامی لەسەرەتای شەری داعشەوە وەک پێشمەرگە لە سەنگەرەکانی پێشەوە بووە و ئێستاش تەمەن ڕیگە بدات هەر پێشمەرگەی پاراستنی خاک و نەتەوەکەمم.
23-10-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 8,825 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!