ئەمڕۆ 01-11-2017 لەسەروبەندی ئەو خۆپیشاندانەی بۆ داواکاری مووچەو گێڕانەوەی مووچەکانی پێشوو کە گروپی مامۆستایانی ناڕازی لە #سلێمانی# ئەنجامیان دا، لەناو خۆپیشاندەرانەوە کۆمەڵێک خەڵکی قین لە دڵ و دوور لەخوڕەوشتی شارستانیانەی شاری سلێمانی و دەوروبەری، ویستیان ئازاری تیمی کەناڵی K24 بدەن، بەڵام خۆشبەختانە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش کارمەندانی تیمەکەیان بە خۆیان و کەلوپەلیانەوە پاراستوەو خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیان پێنەگەیشتووە.
لێرەوە بە پێویستی دەزانین بۆ سەرجەم تیمی کەناڵەکان و خەڵکی بەشەرەفی دەڤەرەکەمان ڕوونبکەینەوە، کە سەلامەتی گیان و ماڵی تیمەکان لە ئەستۆی ئێمەو هێزەکانی ناوخۆ دان، بۆیە ڕێگە نادەین هیچ هاووڵاتیەک لەم سنوورە سوکایەتی بە تیمەکانی کەناڵەکان بکات، ئەوەش لە هەولێر و زاخۆ ڕوویاندا ڕەفتاری نەشیاو و ناشیرین بوون، گواستنەوەی ئەو ڕەفتارانە بۆ پایتەختی ڕۆشنبیری، لای ئێمە قبوڵکراو نیە..
ئێمە لە لقی سلێمانی #سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان# دەبینە پارێزەری سەروماڵی تیمەکانمان لەم سنوورەدا، بۆیە بەپێی بڕگەی پێنجەم لە ماددەی حەوتەمی یاسای ژمارە 35 ی کاری ڕۆژنامەگەری، هەر هاووڵاتییەک سوکایەتی بە ڕۆژنامەنووس یان دەستدرێژی بکاتە سەری، ئەوا بەرپرس دەبێت و لێپێچینەوەی یاسایی دەیگرێتەوە..
داواکارین هاووڵاتیان و خۆپیشاندەران شارستانیانە مامەڵە لەگەڵ تیمەکانمان بکەن و ڕێزگرتن لە ئەندامانی سەندیکامان گەورەیی و ڕێزگرتنە لەجوانیەکانی پایتەخت ڕۆشنبیری..
لەگەڵ هیوای ئارامی و ئاواتی پێکەوە ژیان
کاروان ئەنوەر
سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
01-11-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,341 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!