لەبەرامبەر بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەی #تاوکێ#، کۆمپانیای #گەنەل ئێنێرج#ی حەقدەستی مانگی 9ی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرت.
لە ڕاگەیێندراوێکدا کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، بڕی 6 ملیۆن و 410 هەزار دۆلاری وەک حەقدەستی کۆمپانیاکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەرگرتووە.
گەنەل ئێنێرجی ڕوونیکردووەتەوە، ئەو پارەیە حەقدەستی کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجییە لە مانگی 9ی ئەمساڵدا بەهۆی کارکردن و هەبوونی 4.5%ی پشکەکان لە کێڵگەی تاوکێ.
کێڵگەی تاوکێ کە دەکەوێتە سنووری #زاخۆ#، لەلایەن دوو کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی و کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی ئینگلیزی - تورکییەوە بەڕێوەدەبرێت. ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگەیە ڕۆژانە نزیکەی 110 هەزار بەرمیلە.
سەرەڕای ڕووداوەکانی مانگی ڕابردووی کەرکووک و گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، هەردوو کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی و دی ئێن ئۆ ڕایانگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە کارکردن لە هەرێمی کوردستان و کارەکانیان بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن.[1]
08-11-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,126 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!