بەردی لادێ ژيانی تێدايە
مرۆڤ لە سروشتدا پێويستی بەهەموو شتێک دەبێت بەتايبەتيش لە گوند و لادێکاندا، ئينجا بەرد لەلادێ جگە بۆ دروستکردنی خانوبەرە و چيلە و کۆليت و حەسار وەک چەکيش بەکارهاتووە و بووە بەفيشەکی قۆچەقانی و پەلاری شوان و ناوانی زەوی و زار و بەردەبازی ڕووبار و جۆگەلە و جۆباران و کەل و پەلی ناوماڵ و بەردە جۆنی و دەستاڕ و بەردە ئاش و بەردە خەروا و تاد هەندێجار لە ڕووی واتاييەوە سودی دەرونی هەبووە و دڵ و دەرونی مرۆڤی پێ کراوەتەوە بەتايبەت لە لاپال هەرد و زنار و شيو و دۆلەکان و بنميچی گۆم و ڕووبار و کارێزەکانی کە شێوەی چاوی قرژاڵ ڕوونن، کەواتە بۆيە وتراوە(بەردی لادێ ژيانی تێدايە).
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,212 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!