گونی بۆ لە خوم دەدات
خوم ڕەنگی ڕەش لەمەنجەڵێ دەکوڵێنرا جل وبەرگی سپی بۆوە و کۆنيان تێ دەهاويشت و ڕەنگيان دەکردەوە، ئەگەر کەسێکی نزيکی هەر کەسێکيش بمردايە لەبەر خۆشەويستی و لەتاوی کۆچکردنەکەی(سەريان لەخومی دەنا) هەندێجاريش بۆ وەڵامدانەوەی درۆزنان ووتراوە لە(خومخانەت نێم) بەڵام لێرەدا بۆ گاڵتە و فشە دەوترێت فڵانە کەس هيچ دەربەستی ئه و حاڵەتە، کارەی نيە و مەگەر گونی بۆ لە خوم بدات بۆيە ووتراوە(گونی بۆ لە خوم دەدات) واتە تەواو فشەی پێ دێت.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 90 جار هاتیە دیتن