کەر و شەڵتەمان نی يە قوڕێ دەگرينەوه
شەڵتە و تێڕکە(ڕاويە) لەسەر پشتی کەر دادەنرێت و ئاوی بير و کانياو و کارێز و ڕووبارەکانی پێ دەکێشرايەوە بۆ پێداويستيەکانی ناو ماڵ و قوڕکاری پايزان و سەر سواخی بانەکان و ماڵنجی ديوارەکان، ئينجا کەسێک بڵێت قوڕ دەگرينەوە و ئاسانە کەچی نە کەری هەبێت و نە شەڵتەی کێشانەوەی ئاوی هەبێت، کەواتە ئەم ئيديۆمە بەکاردێت کاتێک بمانەوێت کارێک بکەين و هيچ پێداويستی و ئامێرێک نەبێت بۆ ڕاپەڕاندنی بە تەوس و گاڵتەوەش ووتراوە(کەر و شەڵتەمان نی يە قوڕێ دەگرينەوە).
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 928 جار هاتیە دیتن