گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، لە گابار-ی سەربە #شرناخ#، چەند چالاکییەکیان دژی هێزەکانی سوپای تورک ئەنجامدا، لەئەنجامیاندا پێنج سەربازی تورک کوژران و سەربازێکیش برینداربوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئەمڕۆ لە سەر ماڵپەڕی فەرمییدا ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکانی لە گابار بڵاوکردەوە.
هەپەگە ڕایگەیاند: ڕۆژی 10ی مانگ کاتژمێر 04:00ی پاشنیوەڕۆ، سوپای تورک لە گاباری سەربە شرناخ ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی بە پشتیوانیی فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دەستپێکرد، هەر ئەو ڕۆژە کاتژمێر 10:10 خولەکی شەو گەریلاکانمان چوار چالاکییان دژی ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجامدا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک لەو چالاکییانەدا نەزانرا.
لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاند: ڕۆژی 11ی ئەم مانگە کاتژمێر08:30، هێزەکانمان هەر لەو ناوچەیە چالاکییەکی دیکەیان دژی یەکینەیەکی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سێ سەرباز کوژران و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون.
لە بەشێکی دیکەشدا ڕاگەیەندراوە: ڕۆژی 13ی مانگ هەر لەو ناوچانە چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا دوو سەرباز کوژران و سەربازێکی دیکە برینداربوو، لە ئەنجامی ئەو زنجیرە چالاکییانەدا سوپای تورک کاتژمێر 05:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی 13ی مانگ لە گاباری سەربە شرناخ کشایەوە.[1]
#17-12-2017#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,497 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!