تەواوی گەلەکەمان ڕای گشتی ئاگادار دەکەینەوە هەڤاڵمان (#ئازاد عومەر محەمەد#) ناسراو بە حاجی ئازاد هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی #تەڤگەری ئازادی# لەسعات 9ونیوی ئەم بەیانییەوە ڕۆشتۆتە بازاڕ و دیار نەماوه و لەهەموو پەیوەندییەک دابڕاوە، ئێمە دڵنیاین لای ئاسایشی سلێمانیه و لەچوار چێوەی ئه و شەپۆلی گرتن و دەسبەسەر کردنانەدا دەستبەسەریان کردووە، ئێمە ئاسایشی سلێمانی و لیژنەی ئەمنی سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی وەک سەرۆکی لیژنەی ئەمنی سلێمانی ئاگادار ئەکەینەوە هەرچی زووە چارەنووسی ئه و هەڤاڵەمان ئاشکرا بکەن، ئەگەرنا هەڵوێستی توندمان ئەبێت.
هاوسەرۆکایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
#19-12-2017#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,902 جار هاتیە دیتن