حيزاو حيز کەوتووە
حيز واتە ترسنۆک، حيزاوحيز واتە ترسنۆک و ترسنۆک لە ڕاست يەکتری وەک دزا و دز کەوتوو دز و دز لەڕاست و بەرامبەر يەکتری، هەروەها وشەی حيز لە زۆر شوێنيتر بووە بە ئيديۆم وەک(حيزە بخۆيی) و(حيزی حيزان) کە يەکەميان واتە ژيانی خوێڕيانە و سەربابوون بەسەريەکەوە ودوژمن و ناحەزی يەکتربوون لە ناو گەڵ و خاک و وڵاتدا و دووەميشيان واتە لە ترسنۆک ترسنۆکتر واتە خوێڕی تۆڕی و لەنامەرد نامەردتر کە شاعيری گەورەمان #حاجی قادری کۆيی# لەدێرێکدا هەردووکيانی کۆکردۆتەوە و فەرمويەتی:
لەبەر حيزە بخۆيی و ناتەبايی لەژێر حيزی حيزان بووينە دۆشەک
کورد زۆر بۆ گيانی يەکدی ئازايە و حيزاو حيز و حيزە بخۆييە بۆيە بەردەوام بووە بە دۆشەک و ڕايەخی پۆستاڵی دوژمنانی لەترسنۆک ترسنۆکتر(حيزی حيزان).
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 441 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!