دواڕۆژ، #زریان محەمەد#
بەهۆی کڕینی پێداویستی دەرمان بۆ فەرمانگەکەیان، تەندروستی #سلێمانی# پارەی کۆمپانیاکانی دەرمان قەرزارە و تائێستا ئەو پارانە نەدراونەتەوە بەکۆمپانیاکانی دەرمان.
عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بەدواڕۆژی وت تەندروستی سلێمانی لە ئێستادا نزیکەی 16 ملیار دیناری کۆمپانیاکانی دەرمان قەرزارە کە تائێستا پارەکانیان نەدراوەتەوە.
وتیشی ئەو پارەیە هی کۆمپانیاکانی دەرمانە لە سلێمانی و هەولێر کە لێیان کڕدراوە لە ساڵەکانی 2013 تا 2017 کۆمپانیاکانیش داوای پارە دەکەن، بەڵام ناتوانین وەک پێویست ئەو پارانە بدەینەوە.
ئاماژەی بەوەشدا دانەوەی ئەو قەرزانە ڕەزامەندی وەزارەتی دەوێت و هەرکات توانیمان بەردەوام دەبین لەدانەوەی ئەو قەرزانە.
بەهۆی نەبونی بودجەی پێویست حکومەتی هەرێم نەیتوانیوە وەک پێویست پارەی کەرتی تەندروستی دابینبکات، ئەمەش گرفتی دروستکردووە بۆ فەرمانگە تەندروستییەکان.[1]
#08-01-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,557 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!