دواڕۆژ، #هۆگر کەمال#
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئۆفیسی #سلێمانی# کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە 600 هەزار هاوڵاتی لە سنوری جوگرافی کۆنی پارێزگای سلێمانی خۆیان بۆ دەنگدان تۆمارکردووە، دەشڵێت زیاتر لە 21 هەزار کارتی دەنگدان دراوەتەوە به و کەسانەی خۆیان تۆمار کردووە.
ڕەنج شوکری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە دواڕۆژی وت تا ئێستا لە سنوری جوگرافی کۆنی پارێزگای سلێمانی، واتە هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین 606 هەزار و 114 هاوڵاتی و ئاوارەی عەرەب ناوی خۆیان لە تۆماری بایۆمەتری دەنگدان تۆمار کردووە.
وتیشی دوو هەفتەیە دەستکراوە بە دابەشکردنی کارتی دەنگدان بەسەر ئه و کەسانەی ناوی خۆیان لە تۆماری بایۆمەتری تۆمار کردووە، تا ئێستاش 21 هەزار و 826 کەس کارتەکانیان وەرگرتۆتەوە.
ڕەنج شکوری، باسی لەوەشکرد ئه و کارتە لە ئیسپانیا چاپ دەکرێت کە وێنە و پەنجەمۆری دەنگدەرەکەی لەسەرە، دواتر دەنێردرێتەوە بۆ کۆمسیۆنی گشتی لە بەغدا و ئەوانیش دەینرێنەوە بۆ ئۆفیسەکانی کۆمسیۆن لە پارێزگاکان.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەوەشی خستەڕوو ئێمە لە سنوری پارێزگای سلێمانی 79 ناوەندی دابەشکردنەوەی کارت و تۆماری بایۆمەتری دەنگدانمان هەیە.[1]
#19-01-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,691 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!