دوای بڵاوبونەوەی زانیاری نادروست لەهەواڵێکی ماڵپەری (سپی میدیا)دا، لەسەر هۆکاری دواخستنی کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەرۆژی 20ی کانوونی دووەمی 2018 دا کە دراوەتە پاڵ خاتوو (#هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد#)، بەپێویستی دەزانین بەهەمولایەکی ڕابگەیەنین کەجگەلەوەی خاتو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هیچ داواو پێشنیازێکی بۆ دواخستنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی لەو وادەیەدا نەکردوە.
هاوکات پێداگیری دەکات بەمنزیکانە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆبونەوەی بەرهەمدارانەی خۆی ئەنجامبدات بەتایبەت بەدیاریکردنی ڕۆژی کۆنگرەو هەنگاونان بۆ نوێبونەوە یەکێتی.
نوسینگەی تایبەتی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
#19-01-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,455 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!