لە بازاری مەزادخانەکەی خوارەوەیە لە شاری #سلێمانی# لە ساڵی 1968 وە لە سەردەستی محەمەد حاجی سەعید و جەبار حاجی سەعیدی برای دایانمەزراندەوەو سەرەتا بە سیستمی (بەکرە) لەسەر (پلەیەر) ی گرۆندیک کاریان کردوەو لە ساڵی 1972 وە کەمال حاجی سەعیدی براشیان دەستی بە کارکردن کردوە لە گەڵیاندا. لەو ماوەیەدا چەندین گۆرانیان بۆ هونەرمەندان #ئیبراهیم خەیات# و هونەرمەندانی میللی #ئەحمەد شەماڵ# و #کەریم خەمزەی#ی تۆمار کردوە. پاشان تۆمارکەر(تەسجیل) ی فلێپس (ئەبو گێر) و (ئەبو شوت) و (ئاکای) یان بە کار هێناوە و لە سەر سیستمی (کاسێت) تۆماریان کردوە. لەماوەی ئەو چەند ساڵەی کارکردنیان چەندین بەرهەمی گۆرانیان بۆ هونەرمەندانی باشوری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار و بڵاوکردۆتەوە. ئێستا و پاش 45 ساڵ کارکردن ئەم تۆمارگەیە دەکرێت وەک شوێنێکی کەلەپوری سلێمانی سەیری بکەین و وەزارەتی ڕۆشنبیری هاوکاری بکات بۆ بە زیندوو هێشتنەوەی چونکە تا ئێستا ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی لە بەرهەمی گۆرانییە کۆنەکان لەسەر سیستمی بەکرە و کاسێت ماوە چێژی خۆیان لە دەست نادەن و تۆمارێکن لە مێژوی هونەری گۆرانی و موزیکی کوردی
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,772 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!