لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابووردودا تورکیا هێرشی سەربازی بو داگیکردنی #عەفرین# دەستپێکرد لە کاتێکدا خەڵکی سڤیلی ئەو شارە خەرێکی بەڕێکردنی ژیانی ئاسایی خۆیان بون، مایەیی نیگەرانیە سوپای تورکیا و بەهاوکاری هێزە هاوپەیمانەکانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی گەورەیان بۆ سەر شاری عەفرین دەستپێکردووە، ئەم هەنگاوە بووە هۆی نیگەرانی هەموو لایەک بە هۆی ئەو بۆردومانانە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیان شەهیدو بریندار بوون.
ئێمە لە حزبی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستان
ئومێدەوارین هەرچی زووترە ئەو پەلامارانە بوەستێن و گیانی هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە پارێزراو بێت و جەنگە چیتر لەوە زیاتر تەشەنە نەسێنێت و کارەساتی مرۆیی و دەرئەنجامی خەراپی لێ نەکەوێتەوە. هاوکات جەخت دەکەینەوە چیتر ململانێکان لە ڕێگای جەنگەوە یەکلای نەکرێتەوە چونکە
ئەزموونەکانی پێشوو تری ناوچەکە سەلماندویەتی بە شەڕ و توندوتیژی قەیران و کێشەکان قووڵتر و فراوانتر دەبن. باشترین ڕێگە ئەوەیە بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەری قەیران و کێشەکان بکرێت.
مەکتەبی ڕاگەیاندنی
حزبی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستان
#22-01-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,222 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!