لەم مانگەدا دوو هەزار و 400 کەس دووبارە لە #موسڵ#ەوە گەڕاونەتەوە کامپەکانی سنووری پارێزگای #هەولێر#، خەڵک نائومێدن لە ئێستا و داهاتوویان لە موسڵ، شارەکە بە جێدێڵن بە ناچاری دەچنەوە ناو خێوەتەکانی کەمپ.
لە پێناو پاراستن و دوورکەوتنەوە لە ئاگری شەڕ، فەرەح و دوو منداڵەکەی لە موسڵ ئاوارەی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان بوون، دوای کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکەشیان فەرەح بەئومێدی دەستپێکردنەوەی ژیانێکی نوێ گەڕایەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆی، بەڵام گەڕانەوەکەی هێندەی نەبرد دوای شەش مانگ دووبارە گەڕایەوە و ژیانی ژێرخێمەکانی هەڵبژارد.
تەنها ئەم خێزانەنین بەڵکو دەیان خێزانی هاوشێوەی ئەو دووبارە لە موسڵی دوای داعش گەڕاونەتەوە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان، بەپێی ئامارەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی تەنها لەم مانگەدا دوو هەزار و 400 کەس بۆ جاری دووەم گەڕاونەتەوە کەمپەکان و لە سنووری پارێزگای هەولێر نیشتەجێبوونە.[1]
#26-01-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,944 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!