پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,861
وێنە 106,157
پەرتوک PDF 19,347
فایلێن پەیوەندیدار 97,367
ڤیدیۆ 1,398
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ڕاوێژی یەکیەتیی نەتەوەیی کوردستان/ باشوور
هەر وێنەیەک بەرامبەری سەدەها وشەیانە! هیڤیە پارێزگاری ل وێنەیێن دیرۆکی بکەن..
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ڕاوێژی یەکیەتیی نەتەوەیی کوردستان/ باشوور
بەلگەنامە

ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ڕاوێژی یەکیەتیی نەتەوەیی کوردستان/ باشوور
بەلگەنامە

2018/1/27-26
#کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان# ک ن ک، لە ڕۆژانی 26 و 27 ی مانگی 1ی 2018 لە شاری #سلێمانی# و لە هۆڵی هوتێل های کرێست بە بەشداری زیاتر لە 300 کەس لە نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسیەکان و پەڕلەمانتار و مامۆستایان زانکۆ، هەروەها نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنیەکان و لێکۆڵەروان و کەسایەتی سەربەخۆ و ڕۆشنبیران و زانایانی ئاینیی لە باشووری کوردستان، بەڵام هەروەها نوێنەرانێک لە پارچەکانی دیکەی کوردستان،کۆنفرانسێکی ڕاوێژی یەکێتی نەتەوەیی ئەنجام دا.
لە نێوان 72 هەمین ساڵیادی کۆماری دیموکراتیکی کوردستان و هێرشی ئێستای دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین کە شاری ئاشتیی و برایەتیی و بەرابەرییە و کە لە 6 ساڵی ڕابردوودا تەنیا شوێنێکی ئارامی ناو سووریا بووە، ئێمەی کورد لەو ئاستە پێویستەدا خاوەنی ئەو یەکیەتییە نەتەوەییە نیین کە بتوانین وەڵامی داگیرکەر بە دروستیی بدەینەوە.
قەیرانی نەبوونی سیستەمێکی دیموکراتیک لە باشووری وڵات، نەتوانینمان بۆ پێکەوەبەستنەوەی باشوور و ڕۆژئاوا، نەتوانینمان بۆ وەڵامدانەوە بە ئێران و تورکیا، هەموو زادەی نەبوونی یەکیەتیی نەتەوەیین.
لە ڕێگای هەبوونی یەکیەتیی نەتەوەییەوەیە ئێمە دەتوانین دیالۆگی نیشتیمانیی پێشبخەین و سوود لە توانای خەڵکی کوردستان وەربگرین. لە یەکیەتیەکی نەتەوەییدایە کە هەموو ئایین و ئایینزا و پێکهاتەیەکی کوردستان دەتوانن زمانێکی هاوبەشی سیاسیی و جڤاکی پێش بخەن. بە یەکیەتیی نەتەوەیی هاوئاهەنگیی نیشتیمانیی دروست دەبێت.
یەکیەتیی نەتەوەیی زەمینەی فەراهەمکردنی مافی هاووڵاتیییبوون پێش دەخات و دەرووازە لە سەر بایەخی ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ دەکاتەوە.
لەم کۆنفرانسی ڕاوێژەدا بەشداران پێیان وایە لە ڕێگای یەکیەتیی نەتەوەییەوە دەتوانین چارەسەر بۆ قەیرانی بەڕێوەبەریی لە باشوور بدۆزینەوە. لە ڕاوێژێکی نەتەوەییدا ئیمکانی دەستنیشانکردنی میتۆدی گونجاو بۆ هەڵبژاردنێک و بۆ ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی خەڵکی باشوور و بۆ توندکردنەوەی شیرازەی نەتەوەیی باشوور فەراهەم دەبێت.
هەر لەو بارەوە هەموو نزیکبوونەوەیەکی کوردان لە یەکتر دەرفەتێکی نوێ بۆ خەباتی ئازادیخوازی گەلی کوردستان دەڕەخسێنێت.
داگیرکەران خۆشیان ئەمە دەزانن، سەرەڕای هەموو لاوازی و ناکۆکیەکانیان، هەوڵ دەدەن بە هەموو شێوەیەک هاوکاری یەکتر بکەن تا پێکەوە نەهێڵن کورد بە ئامانجی خۆی بگات. دوژمنانی کورد سازش بۆ یەکتر دەکەن و بە شێوەی جیاواز سەری خۆیان بۆ هێزی نێونەتەوەیی دادەنەوێنن، تا هیچ کەس هاوپشتی لە گەڵ کورد نەنوێنێت. لەبەر ئەوە وەڵامی ئێمە دەبێت پێکهێنانی یەکیەتیەکی نەتەوەیی پتەو بێت.
ساڵی 2013سەرەڕای هیمەتی هەموو لایەک، مەخابن، لە بەر هۆکارگەلی جیاواز نەتوانرا لە بەستنی کۆنگرەیەکی نەتەوەییدا سەرکەوتوو بین. ئێستا دۆخی کوردستان جیاوازە، مەترسیەکان زیاتر دیارن و گەلی کورد باشتر ئامادەیە. هەم پارتە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، هەم ڕۆشنبیر و نووسەر و زانایانی ئایینی و بەتایبەتیی ژنانی کورد و ڕێکخراوە مەدەنیەکان، ئەمڕۆ بە هۆی دۆخی ئێستاوە زیاتر ئامادەی کار و خەباتن.
لەم کۆنفرانسەدا بۆمان دەرکەوت کە بەستنی کۆنفرانسێکی ڕاوێژی کوردستانیی سەرتاسەریی بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان کە لە ڕۆژەڤی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستاندا هەیە، دەبێت بە زووترین کات ئامادەکاریی بۆ بکەین. ئەوە وەڵامێکی باش دەبێت بەم گەلەکۆمەکیەی کە لەم دوواییەدا ئێران و تورکیا و ئێراق و سووریا لە باشووری کوردستانیان کرد و کە هەر ئێستا سەرئەنجامەکەی ئەم هێرشەی ئێشتای سەر عەفرینە. ئەگەر دەستوبرد نەکەین ئەوا ئەم دەوڵەتانە ئیزن بە خۆیان دەدەن توندتر بەرخورد بە گەلەکەمان بکەن.
بەشداربووان دڵسۆزانە و لەخۆبردووانە گەلێک بۆچوون و پێشنیاریی دروستیان خستە بەردەست. لێرەدا بە کۆی دەنگ ئەو خاڵانە لەم سەرئەنجامگیریەدا کۆ دەکەینەوە.
1. کوردانی هەموو پارچەیەک بەشێکن لە نەتەوەی کورد و پێکەوە نەتەوەی کورد پێک دەهێنن. لەبەرئەوە یەکیەتیی کوردان پێویستیەکی حاشاهەڵنەگرە. یەکیەتیی نەتەوەیی کوردان بۆ دژایەتیکردنی هیچ نەتەوەیەک نییە و دەتوانێت قازانج بە دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەیەنێت.
2.هەموومان پێکەوە یەک دیبلۆماسیی کوردستانیی ئازادیخواز پێش بخەین و کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ببێت بە سەرچاوەی دیپلۆماسییەکی هاوبەشی نیشتیمانیی.
3.هەموومان پێکەوە یەک ستراتیژیی نەتەوەیی و نیشتیمانیی هاوبەش لە ڕۆژەڤماندا هەبێت کە ئەویش کوردستانێکی ئازاد و دیموکراتیکە کە هەموو پێکاتەیەکی کوردستان بتوانن تیایدا درێژە بە سەربەخۆیی و تایبەتمەندیی خۆیان بدەن.
4. خەڵکی کوردستان لە هەر کاتێکی دیکە زیاتر پێویستیان بە هێزێکی پاراستنی هاوبەش و سەرئەنجامیش بە دامەزراندنی سپایەکی هاوبەشە. هێرش لەسەر هەر پێکهاتە و هەر پارچەیەکی کوردستان، هێرشە لە سەر تەواوی خەڵکی کوردستان و تەنیا بە لەشکرێکی هاوبەشی کوردستانیی دەتوانین بەر لە دوژمنان بگرین.
5.بە هەموو شێوەیەک نەفرەت لە شەڕی ناوخۆ دەکەین و داوا دەکەین کە کێبڕکێی سیاسیی و ئایدیۆلۆژیی لە فۆرمێکی تەندروست و هاونیشتیمانییدا بکرێت. هەبوونی حیزب و ڕێکخراوەی جیاواز نابێت ببێت بە هۆی ململانێی ناتەندروست و زەرەرمەند لە بەرژەوەندیی نیشتیمانیی.
6. ئەو هێرشانەی بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان و بە تایبەتیی گەف و گوڕ لەسەر عەفرین بە هێرش بۆ سەر هەموو کورد دەزانین و داوا لە خەڵکی کوردستان و ڕای گشتی دەکەین کە خاوەندارێتی لە ڕۆژئاوای کوردستان بکەن. بە هەمان شێوە پشتگیریی لە تێکۆشانی ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان لە باشوور دەکەین و داوا دەکەین کە کێشەی کورد لەو ناوچانە بە شێوەی ئاشتیی و دیموکراسیی چارەسەر بکرێت و بە توندیی ئەو دەستدرێژییە شەرمەزار دەکەین کە پاش 16/10 لە سەر ئەو ناوچانە کراون. هەروەها وەبیر حکومەتی ئێراق دەهێنینەوە کە بەرپرسیاریی خۆی هەڵبگرێت.
7. بە هەموو شێوەیەک دەستدرێژیی دەوڵەتی ئێران بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەرمەزار دەکەین و پشتگیریی لە تێکۆشانی ڕۆژهەڵات و گەلانی دیکەی ئێران دەکەین. هەروەها بەشداربووانی کۆبوونەوەی ڕاوێژی یەکێتی نەتەوەیی داوا لە هێزە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن کە بۆ زامنکردنی بەرژەوەندیی خەباتی ئازادیخوازانەی کوردستان لە یەکتری نزیک ببنەوە. نزیکبوونەوەیان لەیەکتری هێزێکی مەزن بە خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان دەبەخشێت و فشار دەخاتە سەر ڕژیمی ئیسلامی ئێران کە بە بەردەوامیی چالاکوانانی سیاسی و مەدەنیی لە زیندان دەهاوێت و برەوی بە لە سێدارەدان و تیرۆرکردن داوە.
8. لە هەموو کار و خەباتێکدا پشتگیریی لە یەکسانی بەشداربوونی ژنان و پیاوان دەکەین، هەروەها داوا لە لایەنانی خاوەن بەرپرسیاریی دەکات کە وەڵام بە هەر جۆرە دەستدرێژیی و توندوتیژییەک بدەنەوە کە دژ بە ژنان دەکرێن.
9. داوا لە هەموو جۆرەکانی ڕاگەیاندن دەکەین کە سفاری حیزبایەتیی بەرتەسک ببەزێنن و زیاتر لە سەر بەرژەوەندیی نەتەوەیی قووڵ ببنەوە. مێدیای کوردیی دەبێت مێدیایەکی هۆشیار بێت کە ستراتیژیی یەکیەتیی نەتەوەیی پێش بخات، کە ڕۆڵی ژنان و پاراستنی مافی ژنان و مافی مرۆڤ بە بنەما بگرن.
10.ئەو 21 خاڵەی کە لە بەڵگەنامەی پیوان و پرینسیپەکانی یەکیەتیی نەتەوەییدا هاتووە بکرێت بە بنەمای کاری پراکتیکیی، بەتایبەتیی لە پێشخستنی هزری دیموکراتیی و پلورالیزمی سیاسیی.
11. هەروەکو ئەم کۆبوونەوە ڕاوێژییە، گرینگە کە هەموو بەشداران بە پێی توانا لە کار و ئەرک و چالاکیەکاندا بەشدار بن. ئەوانەی ئەم جارە بەشدار نەبوون یان نەیانتوانی بەشداربن، لە کار و خەباتی ئاییندەی کۆنگرەی نەتەوەییدا چالاک بن و ئەرک و کار لە ئەستۆ بگرن.
12. هەموو تاکەکسێکی ڕۆشنبیر، ڕێکخراوە مەدەنیی و پیشەییەکان و حیزبەکان زیاتر خزمەت بە هۆشمەندیی نەتەوەیی بکەن، و زیاتر متمانە و باوەڕ بۆ هێزی گەل دروست بکەن. لەو بارەوە دووبارە داوا لە هەموو پارت و ڕێکخراوەیەکی سیاسیی و کەسایەتی سەربەخۆ دەکەین خۆ بەدوور نەگرن و ڕۆڵی پێویستی خۆیان بگێڕن. هەروەها جەخت لە سەر بەردەوامیی داوەتکردن و بانگکردنی ئەوانە دەکەینەوە کە ئەم جارە ئامادەییان نەبووە.
13. بەشداربووانی کۆبوونەوەی ڕاوێژ سڵاو لە بەرخۆدانی زیندانیانی سیاسیی دەکەن و پشتگیریی لە خەبات و تێکۆشانیان دەکەن، پشتگیریی لە ئازادیی ژنانی کورد و تێکۆشینی لاوان و جەوانان دەکەن، داوا دەکەن کە هەمووان واز لە خۆ دوورگرتن بهێنن و لە دیالۆگی هاوڕێیانە و هاوخەباتیدا کارا بن و لەو چالاکیانەدا بەشدار بن کە لە دژی دەستدرێژیی داگیرکەران ئەنجام دەدرێن.
14.کۆبوونەوە و چالاکیی لەم جۆرە هەتا بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی بەردەوام بێت و هەروەها جەختیان لە سەر ئەوەش کردەوە کە بۆ هەنگاوەکانی ئاییندە ئامادەی کار و لە ئەستۆگرتنی ئەرکن. لە کاتی کار و خەباتی یەکیەتی نەتەوەییدا، پێویستە سوود لە ڕوانگە و پێشنیاری کۆمیتەی یەکیەتی نەتەوەیی ژنانی کورد وەربگیرێت و زەمینەیان بۆ خۆش بکرێت کە لە هەموو کار و خەباتێکدا چالاکانە بەشدار بن.
15. پاش ئەم کۆبوونەوە ڕاوێژکارییە، بۆ ئەوەی درێژە بە گفتوگۆ و دانوستاندنی پێویست بۆ داڕشتنی ڕێباز و پلان و نەخشەڕێ، خاڵی سەرەکی خەبات بێت بۆ بەهێزکردنی یەکیەتیی نەتەوەیی و دەبێت درێژە بە کار و خەباتی خۆمان بدەین. لەو کار و خەباتەدا پێویستە ڕۆڵی جەوانان، ژنان وڕێکخراوە مەدەنیی و پیشەییەکان زیاتر بێت. هەروەها زیاتر لە سەر باشکردنی پێوەندیی نێوان حیزبەکان کار بکرێت.
16.گیانی لێبوردەیی و پێکەوە ژیانی گەلانی کوردستان و باوەڕە جیاکان و هەموو پێکهاتە ئیتنیکیەکان و ڕێزگرتن و یەکتر قەبوڵکردن زامنی خۆشگوزەرانیە بۆ هەمووان، و هەوێنی دروستکردنی جڤاتێکی مرۆڤی تەندروست و دیموکراسیە لە ئایندەدا.
17. هەروەکو لەوەبەر ئاماژەمان پێ کردووە، دەربڕینی ناڕەزایی و خۆپیشاندان و ڕەخنەگرتن لە دەسەڵاتی خۆماڵیی بەشێکن لە ئەزموون و لە کردەی دیموکراسیی و هەر جۆرە دەستدرێژیەک، بەتایبەتیی کاتێک کەسایەتیی خەڵکی تێدا بریندار بکرێت و خوێنی خەڵکی بێ تاوانی تێدا بڕژرێت، بە توندیی شەرمەزار دەکەین. داوا دەکەین دەسەڵات تۆلەرانسی سیاسیی هەبێت و گوێ بە داوای خەڵک بدات و ناڕەزایی گەل بە تاوانکاریی لە قەڵەم نەدات. هاوکات داوا لە خەڵکی بەشخوراو دەکەین پشوویان درێژ بێت و بایەخ بە میتۆدی ئاشتیخوازانە بدەن و زیان بە موڵک و سامانی تایبەتیی و گشتیی نەگەیەنن.
18.دادەوەریی کۆمەڵایەتیی و دابینکردنی ژیانی خەڵک بەشێکە لە یەکیەتیی نەتەوەیی چونکە گەلێک ناتوانێت بە یەکیەتیی نەتەوەیی بگات کاتێک زۆرینەی خەڵک بێ نان و بێ خزمەتگوزاریی و بێ کار و بێ ئاییندە بن.
19. پشتگیریی لە تێکۆشان و خەباتی ڕەوای باکوری کوردستان دەکەین.
هاوکات ئەم گفتوگۆ و ڕاوێژە کە بە بەشداریی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان، ڕێکخراوی مەدەنی، کەسایەتی سەربەخۆ، ڕۆشنبیر و نووسەر و ئەکادیمیسیەن و زانایانی ئاینی و دڵسۆزانی دیکە ئەنجام دراوە نیشانەی ئەوەیە کە ئێمە گەیشتووینەتە نرخ و بەهایەکی مێژوویی. گەلەکەمان بە جۆش و خرۆشەوە لەم خەباتە دەڕوانێت. لەبەرئەوە بەرپرسیاریی گەورەتر بۆ کار و خەباتی ئاییندە دەکەوێتە سەر شانمان. لەو بارەیەوە داوا لە تەواوی پارت و ڕێکخراوی سیاسیی، کەسایەتی سەربەخۆ، ڕۆشنبیر و نووسەر و ئەکادیمیسیەن و دڵسۆزان و وڵاتپارێزان دەکەین کە لەم کار و خەباتەدا شان بە شانمان بن و بەشداری بکەن، هەروەها خاوەنداریەتی نیشان بدەن. هەمدیس هەموو بەشدارانی ئەم کۆبوونەوەیەش درێژە بە تێکۆشان بدەن و بیکەن بە ئەزموونێکی بەسوود، بۆ گەڕاندنەوەی متمانە بە یەکتری و بەهێزکردنی هیوا بۆ گەلەکەمان.
کۆبوونەوەی ڕاوێژی یەکێتی نەتەوەیی کوردستان
سلێمانی
#27-01-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,735 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
وشە و دەستەواژە
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 27-01-2018 (6 سال)
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 92%
92%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 27-01-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 27-01-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 27-01-2018 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 3,735 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,861
وێنە 106,157
پەرتوک PDF 19,347
فایلێن پەیوەندیدار 97,367
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.235 چرکە!