پرسە و سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بەیانی ئەمڕۆ هەواڵەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدرسی بارزانی-مان پێگەیشت، کە بە جەڵتەی دڵ لە تەمەنی 52 ساڵیدا چووە بەر دلۆڤانی خودا، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و سەرۆک بارزانی دەکەین بەهۆی کۆچی برازاکەیەوە، هەروەها سەرەخۆشی لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم بەبۆنەی کۆچی براکەیان، هاوکات سەرەخۆشی لە تەواوی گەلی کوردستان دەکەم بۆ ئەو کۆستە ئازاربەخشە.
خوالێخۆشبوو کەساسیەتییەکی کۆمەڵایەتی گەورەی کوردستان بوو، ڕۆڵێکی فراوانی هەبوو لە بەهێزکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان، هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەم کۆستە بە ئازارە، داوا لە خودا دەکەین خوالێخۆشبوو بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی پان و بەرینی خۆی شاد بکات و سەبرو ئارامیش بە کەسوکارەکەی ببخەشێت.
مێر تەحسین سەعید عەلی
میری ئێزدییەکانی کوردستان و عێراق و جیهان
#02-04-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,476 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!