کۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی ئاشکرایکرد بڕی 56.44 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێم وەک شایستەی دارایی هەناردەی نەوت کێڵگەی نەوتی تاوکێ وەرگرت.
لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی نیسان، لە سایتی فەرمی خۆی بڵاویکردوەتەوە کۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی ڕایگەیاند بڕی 56.44 ملیۆن دۆلاری وەک شایستەی دارایی بەرهەمهێنان وهەناردەی نەوتی کێڵگەی نەوتی تاوکێی بۆ مانگی کانوونی دووەمی 2018 لە حکومەتی هەرێم وەرگرت.
دی ئێن ئۆ، ڕاشیگەیاندوە ئه و بڕە پارەیە لەگەڵ هاوبەشەکەی گەنەڵ ئینەرجی دابەش دەکات.
کۆمپانیای (DNO)، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە بڕی 5.24 ملیۆن دۆلاری دیکەشی لە حکومەتی وەرگرت، کە بریتیە لە 3% داهاتی نەوتی کێڵگەی تاوکێ.
کۆمپانیای (DNO) نەرویجی لەساڵی 2007 لەکەرتی نەوت هەرێمی کاردەکات و خاوەنی 75% پشکەکانی کێڵگەی نەوتی تاوکێ و فیشخابورە.[1]
#18-04-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,862 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!