سڵاو و ڕێز
بەڕێزان، لە خەمی قووڵی کۆچی دوایی خۆشەویستی هەموومان، مامۆستا #دانا جەلال#، لەگەڵ ئێوە و گەلی کوردستاندا بەشدارین. هیوادارین هەبوونی خۆشەویستان و دۆستانی ئازیزی دیکە بە شێوەیەک خەم و پەژارەتان کەم بکاتەوە و زووتر سووکنایی بە دڵتاندا بێت و باری شانتان سووکتر بێت.
هەموومان دڵمان بە ئازارە کە پیاوێکی بوێر و خاوەن هەڵوێستی خانەقین، بەڵام کوردستانیی، ماڵئاوایی لێکردین. کۆچی دوایی هەڤاڵی نەمر کاک دانا جەلال کە لە بواری نووسەریی و ڕۆژنامەنووسیی هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتیمانیی و مرۆڤدۆستیدا دیار بوو، زەرەرێکی گەورەی لە خەباتی ئازادیخوازییمان دا.
کار و خەباتی نەمر دانا جەلال جێگای ڕێز و پێزانینە و لە دڵماندا بە نەمری دەمێنێتەوە. هاوکات تەندروستیی و تەمەنی درێژ بۆ هەمووتان دەخوازین.
هاوسەرۆکانی #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان# نیلۆفەر کۆچ و ڕێبوار ڕەشید
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان/ ک ن ک
#25-04-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,321 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!