لە پارێزگای دهۆک شوێنەوارێکی گرنگی مێژوویی لە گرێ باستکێ لەلایەن تیمێکی شوێنەوارناسانی کوردی - ئەڵمانی دەدۆزرێتەوە، بەگوتەی بەڕێوەبەری شوێنەواری پارێزگای دهۆک، دۆزینەوەی ئەو شوێنەوارانە دەبێتە ڕاستکردنەوەیەک بۆ مێژووی کوردستان.
ناسر عەلی، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕووداو لە دهۆک ڕایگەیاند: لە 50 ساڵی ڕابردوودا لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمە یەکەمجارە ناوچەیەکی وا گەورەی شوێنەواری بدۆزرێتەوە. لە ماوەی 3 ساڵی ڕابردوودا تیمێکی کوردی - ئەڵمانی کە نزیکەی 60 کەس دەبوون، لێکۆڵینەوەیان لەو ناوچەیە کردووە.
ناسر ئەحمەد قاسم، بەڕێوەبەری شوێنەواری پارێزگای دهۆک لەبارەی گرنگی شوێنە شوێنەوارییەکە بە ڕووداوی ڕاگەیاند: ئەو شوێنە شوێنەوارییە یەکێک لە شوێنە هەرە گرنگەکانە، شوێنەواری میزپۆتامیایە.
زیاتر لە 100 تابلۆ لە ناوچە شوێنەوارییەکە دۆزراونەتەوە. ناسر ئەحمەد گوتی: ماوەی 3 ساڵە تیمێکی کوردی - ئەڵمانیمان بە سەرۆکایەتی خۆم و د.پیتەر فلتسنەر پێکهێناوە و کاری لێکۆڵینەوە لە گرە دەکەین. خۆشبەختانە لە ساڵی ڕابردووەوە زیاتر لە 100 تابلۆ دۆزراونەتەوە، سەرجەمیان بە خەتی بزماری لەسەریان نووسرابووە، دۆزینەوەی ئەو تابلۆیانەش کە چەندین تابلۆن مێژووی کورد و کوردستان لە ناوچەکە دەردەخەن و دەبنە ڕاستکردنەوەیەک بۆ مێژووی کوردستان.
بڕیارە کاژێر 11:00ی ئەمڕۆ دووشەممە 21-5-2018، لە مۆزەخانەی دهۆکی نیشتمانی سەرجەم تابلۆکان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن نمایشبکرێن.[1]
#21-05-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,872 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!