ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-#هەپەگە# ڕایگەیاند، کە لە چالاکی گەریلاکاندا لە #ئاگری#، 45 ئەندامی تیمی تایبەتی تورک-جەندرمە کوژراون.
کەمێک پێش ئێستا ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لێدوانێکی لەسەر چالاکی گەریلاکان لە ئاگری لە باکوری کوردستان بڵاوکردەوە.
هەپەگە ڕایگەیاندوە: دوێنێ 20ی ئایار، کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانی، هێزەکانی گەریلا لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕیی لە ناوچەی گوربولاک لە سنوری بازید سەربە ئاگری، چالاکیان دژی پاسێکی گەورەی تیمە تایبەتەکانی سوپای تورک-جەندرمە، ئەنجامدا.
هەپەگە باسی لەوە کردوە: ئەوەی کە زانراوە له و چالاکیەدا 45 ئەندامی تیمی تایبەتی تورک-جەندرمە کوژراون.
لە لێدوانەکەی هەپەگەدا ئەوەش هاتووە: دوای چالاکییەکە سوپای تورک ویستیان دەستێوەردان بکەن، بەڵام هێزەکانی گەریلا وەڵامیان دانەوە و ناچاریان کردن بکشێنەوە، هەروەها دوو هەلیکۆپتەریش هەر لەوێ بوونە ئامانجی هێزەکانی گەریلا و یەکێک لە هەلیکۆپتەرەکان زیانی بەرکەوت و ناچار بە پاشەکشێ کران.
هەپەگە باسی لەوەش کردوە: دوای نیوەڕۆ هێزەکانی سوپای تورک بە تۆپ و هاوەن دەستیان کرد بە تۆپباران و دواتر کوژراوەکانی خۆیان گواستەوە.[1]
#21-05-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,851 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!