دواڕۆژ، دەشتی ئەنوەر
قایمقامی قەزای #دەربەندیخان# ئاشکرایکرد، هەریەک لە حکومەتی عێراق و هەرێم بڕیاریانداوە پارە بۆ زەرەر و زیانەکانی #بوومەلەرزە#کەی ساڵی پار تەرخانبکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنها یەک ملیار دیناریان پێمانگەیشتووە.
ناسیح مەلا حسن، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، بە هۆی بوومەلەرزەکانی ساڵی ڕابردووەوە کۆی ئەو زەرەر و زیانانەی بەر شاری دەربەندیخان کەوتووە ئێمە بە بڕی 20 ملیار دینار خەمڵاندوومانە و حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە دوو ملیارمان پێ بدا بۆ بەنداوەکە و تۆڕی ئاو و کارەبای قەزاکە، بەڵام یەک ملیارمان بە دەست گەیشتووە کە ئەویش تۆڕی ئاو و کارەبامان پێ چاککردووە.
وتیشی حکومەتی عێراقیش لەو کاتەدا سەردانیان کردین و بڕیاریاندا بەهۆی ئەو زەرەر و زیانانەوە دوو ملیار دینارمان بۆ تەرخان بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.[1]
#21-05-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,037 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!