ئاژانسی کوردپا: بە هۆی مەندیی بازاڕ و هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی بەهای خستنەڕوو، 35 هەتا 40 دوکانی زێڕفرۆشی لە شاری #کرماشان# داخراون.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، لە سەرەتایی ئەمساڵدا، لە شاری کرماشان 35 هەتا 40 یەکەی زێڕفرۆشی بە هۆی مەندییەوە داخراون.
بەرپرسی یەکیەتیی زێڕ و جەواهیر فرۆشییەکانی شاری کرماشان، هۆکاری داخرانی ئەو 40 یەکە زێڕفرۆشییەی بۆ هەڵاوسان لە بازاڕ و ئەنجامی دابەزینی کڕین و نەدانی باج لەسەر بەها گەڕاندەوە.
موجتەبا فیرووزی ڕای گەیاند: ئەو یەکە زێڕفرۆشانەش کە ئەمڕۆ لە بازاڕ کراوەن، چالاکییەکی ئەوتۆیان نییە، چوونکە بە بەرزبوونەوەی نرخەکان، خەڵک کەمتر تواناییی کڕینی زێڕیان هەیە.
بەشێک لە کارناسانی ئابووریی ئێران، پێیان وایە چەند هۆکاری سەرەکیی داخرانی زێڕفرۆشییەکان لە ئێراندا و بەتایبەت لە کوردستان بریتین: گوشاری ماڵیاتیی بەپێی ماددەی 169، مەندی بازاڕ و بیاڤی ئابووری، هەڵکشان و داکشانی نرخی ئەرز.[1]
#04-06-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,897 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!