بەرگی یەکەمی دیوانی فەرەیدون عەبدول بەرزنجی
چاپخانە: تیشک
چاپی یەکەم 2004 سلێمانی
ئاخۆ ئێستا... لە کام جێدا
بێ ناز کەوتووی؟...
ئاخۆ ئێستا
لە کام سووچی ژوورەکەتا
پەژارەی دڵ، جێی مەینەتی
بۆ ڕاخستووی؟
ئاخۆ ئێستا... هەر بەئاگای
یا خود وەنەوز...
پێلووی چاوی پێ داخستووی؟...
ئاخۆ ئێستا
وەک چۆن من بیری تۆ ئەکەم
تۆش بیر لە من ئەکەیتەوە؟
ئاخۆ ئێستا...
گەردەلوولی کام ئەندێشە
هەڵیگرتووی
کام خەفەت لێک ئەدەیتەوە؟...
26/6/1976
(فەرەیدون عەبدول بەرزنجی)
خواندن و دانلۆدکرنا پەرتووکا: دیوانی فەرەیدوون عەبدول بەرزنجی؛ بەرگی 01
388 جارا هاتیە دابەزاندن
داخوازێ ژ نڤێسەر ، وەرگێر و دەزگەهێن بەلاڤکرنێ دکەین ئەگەر بو هەوە باش نینە پەرتوکا هەوە ل ڤێرێ بیت ، دخوازین مە ئاگەهدار بکەن.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,946 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!