$باکووری کوردستان$
- چوار حیزبی کوردستانی لە باکوور و تورکیا، بڕیاریاندا بۆ هەڵبژاردنی 24ی حوزەیران / 3ی پووشپەڕ پشتیوانی لە #سەڵاحەدین دەمیرتاش# پاڵێواری هەدەپە بۆ سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بکەن.[5]
$باشووری کوردستان$
- لە شارەدێی #کەسنەزان#ی شاری #هەولێر# دەستڕێژی گولله لە ئەفسەرێکی پێشمەرگە بەناوی عوسمان عەبدوڵڵا کرا و کوژرا.[1]
- لە #سلێمانی# سەدان پێشمەرگە دژی ڕەتکردنەوەی دەنگەکانیان لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە خۆپیشاندان دەکەن.[2]
- گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#) لە سنوری ناوچەی بارزان هێرشیانکردەسەر یەکەیەکی سوپای تورکیا، بەرپرسێکی هەپەگەش دەڵێت، له و هێرشەدا پێنج سەرباز کوژران و ژمارەیەکیشیان برینداربوون.[3]
- شەوی ڕابردوو بەرکەوتوویەکی چەکی کیمیایی لە شاری سلێمانی بەناوی #ئەختەر فارس# گیانی لەدەستدا، لە ئێستاشدا زیاتر لە 20 بەرکەوتووی دیکەی چەکی کیمیاییش ژیانیان لە مەترسیدایە.[1]
- لە ڕاگەیێندراوێکدا ئەحمەد مەحجووب، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لەبەر نەبوونی ڕێککەوتنێکی هاوبەش لەنێوان عێراق و ئەڵمانیا سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەی تۆمەتباران، ڕادەستکردنی تۆمەتبار #عەلی بەشار# لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا بە سەرپێچی یاسایی ئەژماردەکرێت.[3]
- درەنگانی شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگەی گوندی (حوسێن مەمە) لە سنووری #خانەقین# لە لایەن چەکدارانی #داعش#ەوە بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبیلێکدا تەقێنرایەوە. وتیشی دوای تەقینەوەکە چەکدارەکان چوونەتەسەر ئۆتۆمبێلەکە و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە کە ژن و پێاوێک بوون هەردوکیان بە گوللە کوشتووە. [1]
- بەپێی ڕاپۆرتێکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، پیسبوونی ژینگە بەهۆی تیشک لە هەرێمی کوردستان ڕووی لە زیادبوون کردوە کە بەهۆیەوە ژمارەیەک لە کارمەندانی حکومی و بەکارهێنەرانی تیشک و هاووڵاتیانی نزیک لە تاوەرەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت زیانمەندبوون.[1]
- #عەبدولرەزاق فەیلی#، یەک لە دامەزرێنەرانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.[2]
- بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک هۆشداریی لەبارەی چۆڵکردنی گوندە کاکەییەکان بەهۆی هێرشی داعشەوە دەدات و دەڵێت، ئەگەر ئەو دێیانە چۆڵ بکرێن، ئەوا چەکدارانی داعش بە ئاسانی دەتوانن بێنە ناو قەزای #داقووق# و ناحیەی تازە و هێڵی ستراتیژی #کەرکووک# بەغدا بگرن.[3]
- لە سنووری شارۆچکەی #قەرەداغ# بەهۆی ئاگرێکەوە، 13 دۆنم پوش و پاوان سوتا و پۆلیسی دارستانیش هاوڵاتیەکیان بە تۆمەتی ئاگر کردنەوەکە دەستگیرکرد.[4]
- کاتژمێر 11:45ی شەو بەهۆی تەقاندنەوەی نارنجۆکێک لەبەردەم بارەگای دژەتیرۆری عێراق لە کەرکووک و وەڵامدانەوەی پاسەوانەکانی بارەگاکە، سێ هاووڵاتی بوونە قوربانی کە دوانیان ژنن.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەڕڤانان 2 گوندی دیکەیان لە سنووری #حەسەکە# ڕزگار کرد.[5]
- ەهۆی باران بارینی زۆر لە کانتۆنی #کۆبانێ#, لافاو هەستا و چەندین ماڵی گوندەکانی ڕۆژئاوای کۆبانێ ژێرئاوکەتن. بەهۆی ئه و لافاوە کە 2 کاتژمێری خایاند، دەیان ئۆتۆمبێل ئاو بردنی و هێڵەکانی کارەبا و ئینتەرنێتی سەرانسەری کانتۆنەکەش پچڕان. لە گوندی چەقەل وێران بە هۆی لافاوەکە دوو برا بە ناوەکانی حسێن ئەمین حسەنۆ (35 ساڵان) و حەلا ئەمین حسەنۆ (18 ساڵان) ژیانیان لەدەستدا. ڕاگەیەندرا کە تا ئێستا تەرمی ئه و دوو برایە نەدۆزراوەتەوە.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر ئەو تانەیەی ئاڕاستەی کرابوو دەربارەی جێبەجێنەکردنی یاسای هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا. دادگاکە ڕایگەیاندووە ناتوانێت ئەو ڕێکارانە ڕابگیرێت کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری لەبارەوەدابوو لەبارەی ئەژمارکردنەوەی دەنگەکان و چەند ڕێکارێکی تر.[1]
- لە ئەنقەرە و ئیزمیر لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ئەندامانی #هەدەپە# و سەرۆکی پارتی شۆڕشگێڕ لە ئیزمیر دەستگیرکران.[5]