دەماڵی نيە دەنکە برويشيە، بە بێ دەرپێی چۆپی دەکيشيە
بروش لە لێکردنی گەنم لە ئاسياوێ دەست دەکەوێت، بروش خواردنێکی کوردەوارييە و بەشلەيی و گفتەيی لێ دەنرێت و تێکەڵی شۆربا و نيسک و تاد دەکرێت، ماڵی جوتياری کوردەواری بێ بروش نەبوون، بەڵام ئەگەر يەکێک پێی بوترێت دەنکە برويش نيە لەماڵی واتە زۆر هەژارە، ئينجا لەگەڵ ئه و هەژاريەش لە کۆندا دەرپێ، شەڕوال زۆر کەم کەس هەيبوو، دەرپێشی لە پێ نيە کەچی دڵی تەڕە دەخوازێت و سەرچۆپی گرتووە بە گونی ڕووتی و نەبونيەوە، هاوشێوەی ئەم ئيديۆمە زۆر ئيديۆميتری وەک(دەسماڵ سپی سابوون بەقەرز) و(نانی بێ خوێ دەخوات تڕی سوێريش دەکات).
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,100 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!