ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکیی گەریلاکانی بڵاوکردەوە و ئەنجامەکانی چەند چالاکییەکی ڕاگەیاند.
هەپەگە ڕایگەیاند: گەریلاکانمان لە ڕۆژەکانی 28 و 30 حوزەیراندا لە هەنگاوی شۆڕشگێرانەی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا لە گەڤەری سەربە جولەمێرگ، چەند چالاکییەکیان ئەنجامدا، 28ی حوزەیران کاتژمێر 07:40 خولەکی ئێوارە بە ئەنجامدانی چالاکییەک لەدژی خاڵێکی پشکنینی ئاسایش لە گوندی شیرڤانی سەر بە گەڤەر، گورزی توندیان لە دوژمن دا، لەو چالاکییەدا پێنج سەرباز کوژران و سێیانی دیکەش برینداربوون.
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: 30ی حوزەیران کاتژمێر 08:30 خولەکی بەیانی بۆ 01:00ی نیوەڕۆ لەسەر گردی بایێ چالاکییەکی بەقەناس لەدژی سوپای تورک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا دوو سەرباز کوژران، 30ی حوزەیرانیش کاتژمێر 03:00ی پاشنیوەڕۆ لەسەر گردی جەفەری سەر بە گەڤەر، لەدژی یەکینەیەکی سوپای تورک چالاکی ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا پێنج سەرباز کوژران و سێیان برینداربوون.
هەپەگە ڕاشیگەیاندووە: 29ی حوزەیران کاتژمێڕ 03:40 خولەکی پاشنیوەڕۆ لە دەوروبەری شارۆچکەی ئەبەخی سەر بە وان چالاکییەک لەلایەن گەریلاکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا سەربازێک کوژرا.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی 30 حوزەیران کاتژمێر 11:00ی نیوەڕۆ گەریلاکانی یەژاستار سەر ڕێگای دەرسیم بۆ ئەرزینگانیان گرت و لەبارەی چالاکیی شەهید زیلان لە ڕۆژی 30 حوزەیرانی 1996 زانیارییان بە هاوڵاتیان بەخشی.[1]
#01-07-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,821 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!