هەستیاری و گرنگیی ئەرکی پەروەردەی منداڵ لەم سەردەمەدا وا دەخوازێت پەروەرشیاران هەوڵ بدەن سوودمەند بن لە کتێبی دانسقە و بەسوودو کرداریی لەم شێوەیە..
هەر بۆیە لەم کتێبەدا:
• زیاتر تیشکمان خستووەتە سەر ئەو بابەتانەی ئاڕاستەیەکن بۆ پەروەردەکردنی منداڵ لەنێو خیێزاندا، چونکە بناغەی ئامادەکاری بۆ سەرکەوتووبوونی منداڵ لە قوتابخانەدا بریتییە لە سەلامەتیی شێوازی پەروەردەبوونی لە نێو خێزانەکەیدا.
• تایبەتمەندییەکانی قۆناغەکانی گەشەی منداڵ بە کورتی خراونەتە ڕوو، سەرەڕای جۆری ئەو مامەڵە دروستەی کە پێویستە دایک و باوک لە هەر قۆناغێکدا بیگرنەبەر.
• چەپکێک چارەی کرداریش دەخاتە پێش مامۆستایان و دایکان و باوکان بۆ شیکاری ئەو گرفتانەی دێنە ڕێیان لە گۆش کردنی منداڵاندا بە سەرجەم سروشت و کەسێتییە هەمەچەشنەکانیانەوە.
• هەوڵ دراوە سیستمێکی نوێی پەروەردەیی بنیات بنرێت و، تیشک بخرێتە سەر زۆرترینی ئەو ناتەواوی و هەڵانەی پەروەردەی منداڵ دەشێوێنن.
وەرگێڕ: پەیام عوسمان
پێداچونەوە: بەفراو جەمال
ساڵی دەرچوون: 2016 [1]
تێبینی : ئەڤ پەرتوکە بێی فایلا PDF ە ، هیڤییە هاریکاریا کوردیپیدیا بکە ژ بو ب دەست ڤە ئینانێ ! ڤرێکرنا پەرتوکێ ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 16,527 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!