پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,719
وێنە 106,013
پەرتوک PDF 19,349
فایلێن پەیوەندیدار 97,452
ڤیدیۆ 1,396
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ڕۆشنبیریی بانگخواز
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتایان ئامادە دکەت ژبو دیفچون و دەرکەتنا ڕاستیان.
پول: پەڕتووکخانە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
1 دەنگ 5
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆشنبیریی بانگخواز

ڕۆشنبیریی بانگخواز
وەرگێڕانی: هێمن خورشید
چاپی یەکەم 2010
بە ناوی خوای بەخشنده و دلۆڤان
پێشەکی
إن الحمد لله نحمده ونستعينه ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا وسيئات أعمالنا، من يهد الله فلا مضل له، ومن يضلل فلا هادي له.
وأشهد أن لا اله الا الله، وحده لا شريک له، وأشهد أن محمدا عبده و ڕسوله، صلوات الله وسلامه عليه و علی آله وصحبه، ومن دعا بدعوته، واهتدی بهديه الی يوم الدين.
پاشان دەڵێم: بانگەوازکردن بۆ لای خوای باڵادەست، کاری نێردراوان و پەیامبەرانە، ئەوان باشترین هەڵبژێردراوی ناو بەندەکانی خودا و، باڵوێزی وین بۆ لای درووستکراوەکانی. هەروەک کاری جێنشین و میراتگرانی پێغەمبەرانیشە، مەبەست زانایانی تێکۆشەر و، خواپەرستانی ڕاستگۆن. ئەم کارە _بانگەوازکردن_ باشترین کارێکە دوای باوەڕ بەخواهێنان، چونکە بەرهەمەکەی بریتییە لە ڕێنوێنیکردنی خەڵک بۆ ڕێگەی ڕاست، خۆشەویستکردنی چاکەکاریی لە دڵیاندا، بێزاندنی خراپه و پووچیی لەلایان و دەرهێنانیان لە تاریکاییەوە بۆ ڕووناکایی. [ۆمَنْ أَحْسَنُ قَوْلاً مِمَّنْ دَعَا إِلَی اللَّهِ ۆعَمِلَ صَالِحًا ۆقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِين] (فصلت: 33): (جا کێ هەیە قسه و گوفتاری له و کەسە چاکترو جوانتر بێت کە خەڵکی بۆلای ئایینی خوا بانگدەکات و، کردەوەی چاک ئەنجامدەدات و دەیشڵێت: من مسوڵمانم).
بانگەوازکردنیش بۆ لای خوا بریتییە لە بانگەوازکردن بۆ ئایینەکەی، شوێنکەوتنی ڕێنوێنییەکانی، بەحاکمکردنی ڕێبازەکەی لەسەر زەویدا، بەتاک زانینی لە پەرستن، هاوارپێکردن و مل بۆ کەچکرندا، هەروەها حاشاکردن لە گشت تاغووتەکان، کە خەڵکانێک دوور لە خودا گوێڕایەڵییان دەکەن و، بەڕاست زانینی شتێک خودا بەڕاستی زانیبێت و بە پووچگرتنی شتێک خوا بە پووچی دانابێت و، فەرمانکردن بە چاکه و نەهیکردن لە خراپه و جیهادکردن لە پێناوی خوادا. بەکورتی و پوختی: بانگەوازکردنە بۆ ئیسلامێکی پاک و تەواو، نە ئیسلامێکی تێکەڵ و پێکەڵ یان لەتلەتکرا و. ئەم جۆرەیش لە بانگەواز کارێکی وا ئاسان نییە بە بێدەنگی و دەردی سەری بڕواتە پێش، یان بە سەرلەقاندن و ڕازیبوونی دەورووبەر پێشوازی لێ بکرێت، ئاخر ئەم بانگەوازە چۆن ئاوەزێکی چەقبەستوو و دڵێکی کرمی بە ئاسانی وەریدەگرن؟ یان هێزی دەسەڵات بەدەست، یاخود گروهگەلی زۆر و زەوەند کە خۆشەویستی دونیایە لەناو خۆیدا تاساندوونی و لە ئاست ڕاستی کوێری کردوون، چۆن لێدەگەڕێن ڕێ ببڕێت؟ هەربۆیە ئەم بانگەوازە گەوره و گشتگیرە بانگخوازی بەهێزی ئەوتۆی دەوێت، کە لە ئاست بەرپرسیارێتیی ئه و گەورەیی و گشتگیرییەدا بن، بتوانن تیشکی ڕووناکیی بگەیەننە ناو ناخ و ئاوەز و ویژدانی خەڵک، لە دوای ئەوەی دەروونی خۆیان ڕۆشن و ژیانیان پێی گەشەدار دەبێت. ئه و جۆرە لە بانگخوازی ناوازە، هێزی بزوێنەر (ماتۆر) یان (داینەمۆ)ی کاری بانگخوازی و ڕێبڕینێتی.
پسپۆرانی بواری پەروەردە و فێرکردن، پاش دیراسەکردن و ئەزموون و چەرمەسەرییەکی زۆر، گەیشتوونەتە ئه و باوەڕەی:
مامۆستا بڕبڕەی پشتی کاری پەروەردەیە، ئەوە ڕووحی بە بەردا دەکات و خوێن بە ناو ڕەگەکانیدا دەخاتەڕێ، ئەمە لە کاتێکدایە فاکتەرگەلێکی زۆری تر لە بواری پەروەرده و فێرکردندا ڕۆڵ دەبینن. لە پرۆگرامی خوێندنەوە بیگرە تا کتێب، تا بەڕێوەبردن، تا بارودۆخی قوتابخانە، تا ڕێنمایی و پشکنین.. هەر هەموو ئەوانەیش بە ڕێژەی جیاواز بەشداری لە ڕێنوێنیکردن و کاریگەریداناندا دەکەن، لێ هێشتاش مامۆستا شادەماری پرۆسەی فێرکردنە.
ئەی سەرقاڵانی بواری بانگەواز و ڕێنوێنیکردن، دەربارەی گرنگیی بانگخواز و ڕادەی کاریگەریی ئه و دەبێت چ بڵێن؟ لە کاتێکدا ئه و فاکتەرێکی ناوازەیە، کە تەنها خۆی کاری ڕێنماییکردن و کاریگەریدانان لەسەر پرۆسەی بانگەواز دەگرێتە ئەستۆ، چون _وەک دەزانرێت_ هیچ کەس هاوکاری نییه و بەشداریی لەگەڵدا ناکات، نە پرۆگرامێکی ئامادە، نە کتێبێکی بڕیارلەسەردراو، نە بارودۆخ و بەرێوەبردن و نە ڕێنماییش.
بانگخواز خۆی بە تەنها _زۆرجار_، هەم بەڕێوەبردنه و هەم ڕێنمایی، هەم مەنهەجه و هەم کتێبه و هەم مامۆستایش. هەموو قورساییەکیش دەکەوێتە سەر شانی تەنها خۆی. هەر ئەمەیشە وا دەکات گرنگیدان بە درووستکردنی بانگخواز و ئامادەکردنیان بە شێوەیەکی تەواو، کارێک بێت ئەوپەڕی گرنگ. ئەگەر ئەمە نەکرێت، هەموو کارەکانی تایبەت بە بانگخوازی تووشی هەرەس و نائومێدی دەبێت، چ لە ناوەوە و چ لە دەرەوە، چونکە مەرجی یەکەمی، کە بانگخوازێکی ئامادەکراوە بۆ هەڵگرتنی پەیامی ئیسلام، بەدینەهاتووە.
لێرەشەوە پێویستە لەسەر ئه و بانگخوازەی دەیەوێت _یان ئێمە لێیمان دەوێت_، لە شەڕیدا دژی نادانی و ئارەزوو و دەسەڵات و گەندەڵی سەرکەوتوو بێت، خۆی پڕچەک بکات بە چەندین جۆر چەک، کە هەم لە بەرگریکردن و هەم لە هێرشکردنیشدا پێویستی پێیان دەبێت.
یەکەمینی ئه و چەکانەیش _بەبێ دوودڵی_ چەکی باوەڕە، بەبێ ئه و هەرچی چەکه و چی توێشووە دادی نادا و هەرەسدێنێت، باوەڕیش بە خۆزگە خواستن نایەتەدەست، بەڵکو ئەوەیە کە لە دڵدا جێگیرببێ و کرداریش پشتڕاستی بکاتەوە.
دووەمینی ئه و چەکانەیش: ڕەوشتە، ئەویش لە پێویستییەکانی باوەڕی ڕاستەقینەیه و بەرهەمی ئەوە. باوەڕدارترین کەسی ناو باوەڕدارانیش، ڕەوشت جوانترینیانە.
خودایش ئاوها پەسنی سەرداری بانگخوازانی کردووە: [ۆإِنَّکَ لَعَلی خُلُقٍ عَظِيم] (القلم: 4): (بەڕاستی تۆ خاوەنی خووڕەوشتێکی جوان و بەرزیت)، ئاوایش قسەی لەگەڵدا دەکات: [فَبِمَا ڕَحْمَةٍ مِنَ اللَّهِ لِنْتَ لَهُمْ ۆلَوْ کُنْتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ لَانْفَضُّوا مِنْ حَوْلِکَ] (ال عمران: 159): (لە سۆزی خوداوە ئاوا بەسۆز و میهرەبان بوویت بەرانبەریان، خۆ ئەگەر تووڕه و بێبەزەیی بویتایە، کەسیان لە دەورت نەدەمان و هەموو بڵاوەیان لێدەکرد).
سێیەمینی ئه و چەکانەیش: زانست یان ڕۆشنبیرییە، ئەمە توێشووی فیکریی بانگخوازە، شانبەشانی توێشووی ڕووحی و ئەخلاقی، بانگەوازیش بریتییە لە پێدان و بەخشین. کەسێک کە نە زانستی لەلا هەبێت و نە ڕۆشنبیری، چیی هەیە بیبەخشێتە خەڵکی؟ لە کۆنیشدا وتراوە: کەسێک شتێکی نەبێت ناتوانێت بیبەخشێت. هەرکەس ئەوەندەی سامان نەبێت بگاتە ڕادەی لێدەرکردن، زەکاتی چی بدات؟
قسەی ئێمە لەم باسەدا، تایبەت دەربارەی ئەم لایەنەیە: لایەنی فیکری یان ڕۆشنبیریی پێویست بۆ بانگخوازی مسوڵمان. چۆن بانگخواز خۆی پڕچەک دەکات؟ یان چۆن ئێمە پڕچەکی دەکەین بە ڕۆشنبیرییەکی ویستراو؟! بە دەربڕینێکی تر: ئەگەر بمانەوێت قوتابخانەیەک بۆ بانگخوازان دابمەزرێنین، یان کۆلێژێک بۆ بانگەواز بکەینەوە، یان ئەگەر یەکێک لە ئێمە ویستی بانگخوازێکی بە توانای لێدەرچێت لە ڕێنماییکردن و کاریگەریدانان لەسەر خەڵکی، ئه و ڕۆشنبیرییەی پێویستە هەیبێت چییە؟
وەڵامدانەوەی ئه و پرسیارە بابەتی ئەم باسەیە، کە لە بنەمادا بۆ کۆنگرەی یەکەمی جیهانی بۆ ڕێنمونیکردن و پێگەیاندنی بانگخوازان ئامادەمکردبوو. ئه و کۆنگرەیە لەسەر داوای زانکۆی ئیسلامی شاری مەدینە، لە مانگی سەفەری ساڵی 1397دا بەسترا، من دەمویست کورت بێت، وەلێ بێ ویستی خۆم درێژبووەوە، ڕەنگە خێریشی تیدا بێت، بابەتەکە لە پێویستییەکانی ڕۆژگاری ئەمڕۆیە، بەتایبەتی ئێستا لە جیهانی ئیسلامیدا زیاد لە کۆلێژێک کراوەتەوە یان لە کردنەوەدایە.
بۆم ڕوونبووەتەوە بانگخواز پێویستی بە کۆمەڵێک ڕۆشنبیری هەیە، کە ئەمانەن:
1. ڕۆشنبیریی ئیسلامی
2. ڕۆشنبیریی مێژوویی
3. ڕۆشنبیریی ئەدەبی و زمانەوانی
4. ڕۆشنبیریی مرۆیی
5. ڕۆشنبیریی زانستی
6. ڕۆشنبیریی واقیعی
پێویستە لەسەر بانگخوازی سەرکەوتوو، ئه و ڕۆشنبیرییانە وەرگرێت و هەرسیان بکات و، تێکەڵەیەکی تازەی باشی سوودبەخشیان لێ درووستبکات، وەک چۆن هەنگ لە هەموو بەرهەمێک دەخوات و، ئه و ڕێگەی خوا بۆی دیاریکردووە بە ملکەچی دەگرێتەبەر و، لە دواییشدا خواردنێکی چەند ڕەنگ بەرهەمدێنێت، کە چارەسەرە بۆ نەخۆشییەکانی خەڵک و، لە هەمانکاتدا بەڵگەیەکیشە لەسەر گەورەیی خودا، هەڵبەت بۆ کەسێک کە بیربکاتەوە.
هەریەک له و شەش ڕۆشنبیرییە دەخەمە بەر باس و گفتوگۆ، ئەوەندەی خوا یارمەتیم بدات و، بۆ ئەم شوێنە پێویست بێت. سەرکەوتنیش هەر لە لایەن خوداوەیە.
دۆحە 18/12/1396 ک.
د. یوسف ئەلقەرەزاوی

تێبینی : ئەڤ پەرتوکە بێی فایلا PDF ە ، هیڤییە هاریکاریا کوردیپیدیا بکە ژ بو ب دەست ڤە ئینانێ ! ڤرێکرنا پەرتوکێ
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,976 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
فایلێن پەیوەندیدار: 1
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئایین و ئاتەیزم
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 89%
89%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان سەرچناری ) ل: 08-07-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 08-07-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 31-07-2019 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 2,976 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.134 KB 08-07-2018 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,719
وێنە 106,013
پەرتوک PDF 19,349
فایلێن پەیوەندیدار 97,452
ڤیدیۆ 1,396
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.218 چرکە!