گەریلاکانی #هەپەگە# لە دەڤەری برادۆستی باشوری کوردستان و کەناراوەکانی دەریای ڕەش, لەدژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییانەدا چوار سەرباز کوژران.
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لەبارەی چەند چالاکییەکی گەریلاکانەوە ڕاگەیەندراوی بڵاوکردەوەو ئەنجامەکانی ئەو چالاکییانەی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: ڕۆژی 6ی تەمووز کاتژمێر 06:00ی ئێوارە لە دەوروبەری شارۆچکەی گوجەی سەر بە گرێسونی نزیک بە دەریای ڕەش، گەریلاکانمان لە دوو قۆڵەوە چالاکییەکیان لەدژی یەکینەیەکی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سێ سەربازی سوپای تورک کوژران و سەربازێک برینداربوو، سەربازەکانی دیکەش پێگەکانیان بەجێهێشت و هەڵهاتن.
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆز-دا، دوێنێ کاتژمێر 09:30 خولەکی بەیانی لەسەر گردی لێلکانی دەڤەری برادۆست، لەدژی سوپای تورک چالاکییەکی بە قەناس ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا.[1]
#08-07-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,351 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!