پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,354
وێنە 104,859
پەرتوک PDF 19,372
فایلێن پەیوەندیدار 97,508
ڤیدیۆ 1,398
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئازار و ئەوین؛ بەشێک لە دیوانی سابیر سەعید شوکری (ڕازی)
ب خەمین ژبەر قەدەخەکرنا کوردیپێدیایێ ل باکوور و ڕوژهەڵاتا وڵات ژئالێ داگیرکەرێن تورک و فارسڤە
پول: هۆزان | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
1 دەنگ 5
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئازار و ئەوین بەشێک لە دیوانی سابیر سەعید شوکری (ڕازی)

ئازار و ئەوین بەشێک لە دیوانی سابیر سەعید شوکری (ڕازی)
ئازار و ئەوین
بەشێک لە دیوانی
سابیر سەعید شوکری
(ڕازی)
1937 - 2015

پەیمان شکێنی و پەشیمانی

بەشی چیرۆک: چیرۆکێکە دەماودەم هاتووە

پەیمان شکێنی و پەشیمانی

بێینە سەر باسی دڵداری لادێ بزانین ئەنجام ئەمەنباتە کوێ
پێشەکی چوینە دێیەک قەراغ شار ڕازاوەی سروشت دڵگیر و نازدار
لە پشت ئاوایی شاخێکی لوت بەرز سنگی ئاسمانی هێنابوە لەرز
لە بەردەمی دێ باغ و دارستان چنار و داربی، لەگەڵ میوەی جوان
لە لای ڕاستی دێ چەمێکی پڕ ئاو لەگەڵ چەند درەخت لە خواوە ڕواو
ناوی ئه و دێیە (کانی شێخان) بوو تابڵێی خۆش و دڵگیرو جوان بوو
دێی (زۆراب ئاغا)پیاوی ناو پیاواننان بدە و خێر خوا و خاوەن دیوەخان
کوڕێکی هەبوو تاقانەی کوڕ بوو لە ناو لاواندا بەوێنەی دوڕ بوو
کوڕی ئاغای دێ ناوی (سەردار) بوو لاوێکی زانا و جوان و وشیار بوو
هەر له و دێیەدا حاجی (نەریمان) کچێکی هەبوو وەک پەری ئاسمان
ناوی (گوڵاڵە) ڕومەت گوڵاڵە زوبان لە وەسفی جوانی ئه و لاڵە
ئەت وت فریشتەی بەهەشتی خوایە دەرگای کراوە و ئه و بەرەڵایە
لە چاوی: هەی داد، لە لەنجەی: هاواربەستەی زوڵفی بوو دڵی چەند دڵدار
(گوڵاڵە)ی نازدار بەتیری ئەوین (سەردار)ی شێری دابو لە زەمین
ببوە حەلقەی گوێی ئه و خانومانە لە دەوری گۆنەی وێنەی پەروانە
(گوڵاڵە)ش هەر وا بەتیری (سەردار) پێکرابوو نەیبوو ئارام و قەرار
هەردوو وەکو یەک گیرۆدەی دلأ بوون بولبولی شەیدای دیداری گوڵ بوون

(خوازبێنی)
(سەردار) ئه و ڕازەی لای باوکی درکاند کڵپەر دەرونی کپی دامرکاند
وتی بابەگیان جوانی (گوڵاڵە) دڵی لێ سەندوم حاڵم بێ حاڵە
ئاگری عەشقی بەربۆتە گیانم تینی داوەتە مۆخ و ئێسقانم
باوکی وەڵامی جوانی دایەوە (سەردار)وەک خونچەی گوڵ گەشایەوە
وتی ڕۆڵەگیان بەسەر دوو چاوم کوڕی شیرینم ڕۆڵەی تەواوم
(حاجی نەریمان) پیاوێکی چاکە ناسراوی دێیە دەست و دڵ پاکە
بە ڕاستی کچێ پەروەردەی ئه و بێ ئەبێ خاوێنتر لە ئاوی شه و بێ
ئەمشه و ئەچینە ماڵی (نەریمان) (گوڵاڵە)ی کچی ببەخشێ پێمان
باوکی(سەردار)و مەلای ئاوایی لەگەڵ چەند پیاوێ بە قەدر و بایی
چون بۆ داخوازی (گوڵاڵە)ی کێوی کە خوێنی (سەردار) ئەتکا لە لێوی
(حاجی نەریمان) گوڵی دا پێیان خوا دەرگای خێری کردەوە لێیان
(گوڵاڵە)و(سەردار) بەیەکتر شاد بوونبونە دوو هاوسەر لەخەم ئازاد بوون
بەڵام بزانین نەخشی زەمانە چۆنی کێشاوە ڕەنگی ئەم دووانە
شەش مانگ تێپەڕی بە خۆشی و شادی بە خۆشی دڵ و بەستەی ئازادی

(ڕاز و نیاز)
شەوێک (گوڵاڵە) ڕوبەڕوی سەردار شانی دادابوو لێی ئەکرد پرسیار
باسی ڕابوردو و ئێستە و داهاتوو بۆ یەکیان ئەکرد هەردوو دوو بە دوو
(سەردار) ڕوی کردە خێزانی جوانی وتی (گوڵاڵە) تۆ هیوای ژیانی
خۆ ئەگەر تۆیان نەدایە بە من بەخەنجەر جەرگی خۆم ئەکرد ئەنجن
سوێندم به و خوایە کە بێ هاوتایە نەم ئەویست ژیان لەم سەر دنیایە
ئێستا سوپاس بۆ پەروەردگارم دڵی نەشکاندم سازی کرد کارم
وەڵامی داوە (گوڵاڵە) خانم وتی (سەردار) گیان ئارامی گیانم
شەرتە بەشەرتی خاوەن بەڵێنان بە ئاوارەیی بێ جێگە و شوێنان
بە وەفای (زین) و بەناکامی (مەم) بە فیداکاری (دێوانە) بۆ (شەم)
بۆ تۆیە مانم بۆ تۆیە ژینم هەر بەتۆوەیە توانا و تینم

(حاجی نەریمان ژن بۆ کوڕی دێنێ)
(حاجی نەریمان) باوکی (گوڵاڵە) تەنیا کوڕێکی هەبوو له و ماڵە
تاقانە کوڕ بوو تەنیا هەر ئه و بوو تەمەن بیست ساڵان ناوی(خەسرەو)بوو
کەوتە ڕاو تەکبیر ژنی بۆ بێنێ هەتا خۆی ماوە دای بمەزرێنێ
هەر لە دێی خۆیان بۆی کردبوو دیاری کەوتە تەدارەک بۆ کارو باری
شەرتی کردبوو (حاجی نەریمان) ئاوایی دەنگ دا ڕۆژی ژن هێنان
لە مەیدانی دێ شایی و ڕەشبەڵەک سازکا بۆ لاو و کیژی چاو بەڵەک
حه و شه و وحەوت ڕۆژ دەهۆڵ زرمەی بێوەک هەوری بەهار ناڵه و گرمەی بێ
لاوان چاوەڕوان بۆ ڕۆژی شایی ئاخ و داخی دڵ بکەن کۆتایی

(ڕۆژی شایی)
دانیشتوی ناو دێ کرا ئاگادار ڕۆژی پێنج شەممە کەس نەچێ بۆ کار
لە ماڵی حاجی شایی و زرمەیە قریوە و عیوە و هاوهو گرمەیە
بەیانی شایی کاتێ ڕۆژ بۆوە لە دەشتی بەردێ کوڕگەل کۆ بۆوە
هەر یەک بە جۆرێ هاتبونە دەر پشتێنی حه و چین خەنجەر لەکەمەر
ڕانکوچۆغەی شاڵ یان جلی فاسۆن تاک تاک و دوو دوو پیاوی پیر و کۆن
ئەهاتنە سەیری نەوەی لاویان فرمێسکی شادی ئەڕشت چاویان
لەم لاوە کیژان ڕومەت تۆپی گوڵ چاو پڕ لە سورمە گەردن پڕ سومبوڵ
ئاڵاو واڵا پۆش گەردن پڕ لە خاڵ باڵا شۆڕەبی گۆنە گوڵی ئاڵ
کراس گوڵ گوڵی هەیاسە لەپشت باڵا شوشەیی گۆنا خڕ و خشت
هێندێک شۆڕە ژن کارامە و زانا لە ئیش و کارا شارەزا و توانا
دەس بەکار ئەبن لە ڕۆژی شایی چاودێری ئیشن تا ڕۆژی دوایی
کوڕوکاڵ پۆل پۆل بە ئەسپ و ماین ڕمبازی ئەکەن لە دەوری شایین
جارجارە شایی دەستی بەر ئەدا ئەسپ سوار بە غار ئەیدا بە هەردا
یەک لە قینی یەک وڵاخ ئەدەن تاو سوار و ئەسپ و زین ئەنیشێ لە ئاو

(پێش هات)
(سەردار) یەکێ بوو لە و سوارانە زاوای زاوا بوو، دۆستی یارانە
وڵاخی ژێری توند و لە بارە هاژە و نرکەی بو وێنەی تەیارە
هەموو هاتنە سەیر ڕمبازی (سەردار)خۆی وەک(تەهمتەن)ئەسپ وەک باڵدار
کەس نەبوو بگا بەتۆزی پێی دا زەوی ئەکشا لە تەنگی ڕێیدا
جارێک و دوو جار سێ هەتا چوار ببوە سەرکردە و تاقانەی سوار
بووە هەل هەلە و بە چەپڵە ڕێزان هاتبووە چونبوش فریشتەی ئاسمان
سەری دواین جار گەڕایە دواوە لە گەرمی غارا له و تین و تاوە
مەرگ ڕێی پێ گرت لە ناوەندی دێ چاڵێک هاتە بەر سمی ئەسپەشێ
قاچی ئەسپ چو بە کونی مشکا (سەردار) کەوتە تل، گەردنی شکا
گەیشتنە (سەردار) لاشەی بێ گیان بوو شایی بو بەشین شادی بە ژان بوو
دەک ڕەنجەڕۆبی زەمانەی بێ بار بێ(سەردار)ت کرد(گوڵاڵە)ی نازدار
چاوانی پڕ کل فرمێسکی تێزا تەرمی بێ گیانی وا لە ئامێزا
ڕومەت بەچڕنوک سەرسنگ بە لێدانمەحشەری هەستان لە (کانی شێخان)
تەرمی(سەردار)یان برد بۆ گۆڕستانڕەنجەڕۆ و بەد بەخت(حاجی نەریمان)
چەپۆکی مەینەت درا لە چاوی بۆ زاوای بەد بەخت کچی داماوی
بە دەم لەرزەوە گەیشتەوە ماڵ ژیانی لێ بوو بە دۆزەخی تاڵ
هەتا نیوە شه و لەرز دای چۆقاند ڕیشەی ژیانی لە بنا قرتاند
چاوی لەیەک نا، گیانی تەسلیم کرد خوا گیانی پاکی بۆلای(سەردار) برد
(گوڵاڵە) خەمی بو بە دوو خەمە بە ڕاستی جەوری زەمان ستەمە

(بڕیاری گوڵاڵە)
(گوڵاڵە)ی گوڵ ڕوو بو بە کۆیلەی خەم ئاسۆی ئاواتی بووە هەور و تەم
بڕیاری وادا لەسەر گۆڕی یار بمێنێتەوە هەتا ئاخر کار
خێوەتێ هەڵدا لەسەر مەزاری نەشکێنێ شەرت و پەیمانی یاری
خۆی پێچایەوە چو بو گۆڕستان خێوەتی هەڵدا شاهی چاو مەستان
فرمێسکی گەشی ئەڕشتە سەرخاک سکاڵای ئەکر لە چەرخی بێ باک
ئەی لاواندەوە ئەی وت خودایە گیانم بەرەڵای، (سەردار) تەنیایە
(سەردار)م نەما بۆ من بمێنم؟ دڵ بەکێ خۆش کەم، یا کێ بدوێنم؟
سەری خۆی ئەدا بە دارو بەردا خۆڵی گۆڕەکەی ئەکرد بەسەردا
خزم و کەس و کار ئەچونە دیاری سستی ئەکردن ناڵە و هاواری
ئەی وت ئەی یاران چیە تەکبیرم؟ گەردن بەتەوق و پێ بە زنجیرم
شەرتە بەشەرتی وەفای دڵداری گیانم تەسلیم کەم لەسەر مەزاری
شەرتە هەتاکو دەرئەچێ گیانم گەردون بێزار کا ناڵەی گریانم
فەلەک نەمێنێ ناو و نیشانت وەک من گەرم بێ ناڵەی گریانت
وەک بێ(سەردار)بوم تۆش بێ سەردار بی ئازیز مردو بی کەوتوی دیار بی
وەک دەرونی من دەرون قرچاو بی وێنەی جەرگی من جەرگ بڕاو بی
(گوڵاڵە)ی بەدبەخت هەروا مایەوە نەی ئەهێشت هیچ کەس بێ بەلایەوە

(ناو شار)
گەڕاینەوە شار بزانین چییە؟ دەمێکە لەوێش هەواڵمان نییە
لێرە(گوڵاڵە) با بەجێ بێڵین نەختێ لە زەوی ناو شار بکێڵین
ئەڵێن لە ناو شار دز پەیا بووە ماڵی چەند کەسیان وێران کردووە
لە ناو شار دزی، لە دێهات تاڵان فەقیر و هەژار دەم بە سکاڵان
حاکمی وڵات کەوتە ڕا و تەکبیر دز و پیاو خراپ چۆن بخاتە گیر
ئەڵێن سەرکردەی ئەم پۆلە پیاوە مناڵ کارێکە خەتی نەداوە
حاکمی وڵات فەرمانی داوە بکەونە ڕاویان لە هەر چوار لاوە
هێزی تەیارکرد بچنە شکاریان نەهێڵن شوێن و جێگە و دیاریان
ئه و هێزە پۆل پۆل کەوتنە شاخ و کێو ئازا و جەربەزە چالاک و بزێو
سەرکردەی هێز ناوی (دارا) بوو لە شۆخ و شەنگی تەواو دارا بوو
باڵا شوشەیی جوان و پێکەوتوو وەک مانگی چواردە لە کەل دەرکەوتوو
حاکم مۆڵەتی چل شەوی پێدا ئەبێ لە ژێر عەرز بیان کا پەیدا
بێتو بە چل شه و نەیان فەوتێنێ له و تۆڵەیەدا گیانی دەردێنێ
لە ترسی فەرمان حاکمی زۆردار (دارا) ئەلەرزی نەیمابوو قەرار
بە شه و و بە ڕۆژ نەیان بوو سرەوت ئەیان پشکنی دێهات و ئەشکەوت
(دارا) ئارام و سرەوتی نەما وێنەی چۆلەکە کەوتبووە سەما
بە دەوری خۆیدا ئەسوڕایەوە ڕوه و قاپی خوا ئەپاڕایەوە
لە تاو مەراق و ترسی سەرداری ملی نایە ڕێی ون و نادیاری
سواری ئەسپ بوو بەتەنیا سوارە ملی ڕێگای گرت کز و ئاوارە
هەتا نیوە شه و بەتەنیا گەڕا تین و تاقەت و ئارامی بڕا
لە خەیاڵ دا بوو بەدەم ڕێگاوە هەنگاو بەهەنگاو لێکی ئەداوە
لە پڕ داچڵەکی خەیاڵی پڕی ئاگرێکی دی ئەدرەوشا گڕی
ڕوه و ئاگر چو بزانێ چیە؟ دۆستە؟ دوژمنە؟ یا کاروانچیە؟
کاتێ نزیک بو دی گۆڕستانە بیستی دەنگێ دێ دەنگی گریانە
دەنگێ لە گەروی هەڵقرچاوەوە بەئێش و ئۆف و تین و تاوەوە

(چاوپێکەوتنی دارا بە گوڵاڵە)
(دارا) سەرسام بو بەم نیوە شەوە کێ یە برینی جەرگی پڕ هەوە
هاتە خوار لە زین ڕۆیی بەره و دەنگ بە دڵە کوتێ بە دەرونی تەنگ
چوە لای خێوەت لکێکی لادا دی مانگ ڕوخسارێک لە بەر چرادا
ئاونگی فرمێسک لەسەر ڕومەتی مەگەر هەر یەزدان وابێ سنعەتی
هاتۆتە خوارێ مانگی چواردەمین یا حۆری بەهەشت هاتۆتە زەمین
(دارا) ئەمەی دی زمانی لەنگ بوو سەرخۆشی مەی و بێ هۆشی بەنگ بوو
گەروی وشک بوو ئەژنۆی هاتە لەرز چاوی هەڵبڕی شۆخی باڵابەرز
(گوڵاڵە)ی ژاکاو کەبینی (دارا) دڵی داخورپا نەیما مودارا
بە یەکەم نیگا تیر دای لە دڵی بو بە پێکەنین گریانی کوڵی
وتی بەخێربێی هێز و هەناوم فێنکی گەروی تینو و قرچاوم
تو خوا تۆ جنی یا پەری ئەی جوان چۆن ڕێت هێنایە چۆڵ و گۆڕستان؟
لە کام جیهانی یا کام وڵاتی ؟ سەوداسەری کێی بۆ ئێرە هاتی؟
(دارا) وەڵامی (گوڵاڵە) ی داوە وتی چاوەکەم هێزم نەماوە
میوان داریم کە جەرگم بڕاوە تیری جوانی تۆ لە دڵمی داوە
نازانم من کێم نازانم ڕێگام نازانم خەوە یاخود بەئاگام
ئەگەر خه و نی یە، لەم گۆڕستانە بەم نیوە شەوە لەم بیابانە
پەری زادەیەک وەک تۆ شۆخ و شەنگ لێرە چی ئەکا بێکەس و هاودەنگ؟
وەڵامی داوە (گوڵاڵە)ی ڕو گوڵ وتی دەرمانی ئاخ و داخی دڵ
لە تاو دەردی دڵ لێرە گریاوم بە زنجیری دڵ پێوەند کراوم
تاوانی دڵە بومە دێوانە شێت و پەتیارەی ئەم گۆڕستانە
لە دوای دڵ وێڵم دڵم ون بووە بە تیری ئەوین جەرگم کون بووە
بەڵام تۆ بویتە دەرمانی ئێشم ئیتر هەناسەی بێ سود ناکێشم
ساڕێژ بو زامم ئارام بو دڵم گەش بۆوە بەری ژاکاوی گوڵم
فەرمو سەربنێ سەر ڕانی نەرمم با ماندوت دەرکا باوەشی گەرمم
لێوانت بکە میوانی لێوم دەستت بنێ سەر دوو مەمی سێوم
پاراوکە لێوی وشک و قرچاوم وشک کەرەوە چاوی گریاوم
هەردوو تێک ئاڵان چنار و لاولاو مردو گۆڕ بەگۆڕ جەردە دوابڕاو
گۆنە وەک مەمک ئەمژرا بەدەم وەک مانگی چواردە بگیرێ بەتەم
ئەم جوتە جۆرێ ئاڵابونە یەک کەس نەی ئەزانی دوانن یاخود یەک

(پرسیاری گوڵاڵە لە دارا)
کاتێ کە تێر بون لە یەکتر لێسی (گوڵاڵە) خانم لە (دارا)ی پرسی
وتی بینایم ڕۆحی ڕەوانم چۆن هاتیە ئێرە ئارامی گیانم
یا خوا بەخشی پێم دەرمانی دەردم گەر تۆی نەدایە بێ شک دەمردم
ئێستا خوا گیانی دوبارەی دامێ بوومە هاوشانی نه و تول نەمامێ
(دارا) هەناسەی ساردی هەڵکێشا دڵی (گوڵاڵە)ی لە ناخا کێشا
وتی چاوەکەم مەرگ چاوەڕێمە ئەمڕۆو سبەیە ئەم دنیا جێمە
حاکم لە دوای دز منی ناردوە فەرمانی دامێ و سوێندی خواردوە
بێتو بە چل ڕۆژ نەیانکەم پەیدا سەرم لە لاشەم بێ شک ئەکا جیا
حاکم بە قینە تۆڵە ئەسێنێ لە جێگەی ئەوان گیانم دەردێنێ
منیش لەم بارە لێپرسراوم سەرکردەی پۆلی چەند دەستە پیاوم
بەپەلە هاتوین بۆ چەتە کوشتن لە حاکم وایە گوێزی ناو مشتن
ئێستا نازانم چی بێ تەدبیرم؟ وەک مەلی هەژار لە داوا گیرم!

(گوڵاڵە)
(گوڵاڵە) وتی ڕۆحی ڕەوانم دکتۆری زامی پڕ ئێش و ژانم
من چارت ئەکەم دڵت نەبێ تەنگ گیانم پێشکەشت لاوی شۆخ و شەنگ
مەترسە سەرت بنێ سەر ڕانم لێوانت بنێ بانی لێوانم
وەرە پێشەوە دەست لە ملم کە بۆنی شەمامەی سەر بە گوڵم کە
ئەم گۆڕە کەوا لەبەر دەممانە بۆ ڕزگاری تۆ چارە و دەرمانە
تازە مردوە نەرم و نیانە تەنیا حەوت ڕۆژە کە بێ گیانە
لاشەی نەرم و نۆڵ هیچ نەژاکاوە ئه و ئەکەین بەدز لەجێی ئەم پیاوە
ئەڵێین سەرکردەی دزان کوژراوە ڕزگارت ئەبێ لەم گێژ و داوە
ناوت دەرئەچێ پاداشت وەرئەگری فرمێسکی چاوی لێقەوماو ئەسڕی
خۆشەویستی لای ئەهلی شار ئەبی لە ناو ناواندا تۆ ناودار ئەبی
ئێمەش شاد ئەبین بەیەک دوو بەدوو ئەیخەینە ناو گۆڕ خەمی ڕابوردو
هاودەمی یەکین تا دوا کاتی ژین ئەوسا تێر ئەبین لە یەکتر مژین
(دارا) بە شادی وتی نازەنین بە کەنیزەت بێ خەرامانی چین
بەڵام چۆن کفنی بەری بگۆڕین؟ تازەی کەینەوە لاشەی بشۆرین؟
جل لەکوێ بێنین بیکەینە بەری ؟ لەکوێ پەیاکەین شیر و خەنجەری؟
وەڵامی داوە (گوڵاڵە)ی عەیار وتی دەرمانی دڵی بریندار
جل و پۆشاک و شیر و خەنجەری ئەوەتا لای من، تۆ بێ خەبەری
بۆ یادگاری هەموی لای منە ئه و گڵە لابە ئەوەی لەبنە
بەڵێ (گوڵاڵە) پەیمانی شکان نایە پێناوی لەزەت بۆ گیان
بەڵێنی ڕاست و شەرتی لەمەوبەر هەموی گۆڕیەوە بە دوو ماچی تەڕ
هەردوو بەربونە گۆڕی بێتاوان(سەردار)ی هەژار کۆست کەوتوی باوان
لاشەی بێ گیانیان لە خاک دەرهانی کفنیان دڕی لە پێ تا شانی
بیری کردەوە (دارا) بوو بێ دەنگ وتی (گوڵاڵە) باڵا شۆخ و شەنگ
سەرۆکی دزان خەتی نەداوە ئەمە سمێڵی تەواو ڕواوە
لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگی زەرد بووە سنگی شکاوە ملی ورد بووە
هاتەوە وەڵام دیسان (گوڵاڵە) وتی من بۆ تۆ حاڵم بێ حاڵە
سەرم سەرگەردی ڕێگه و بانت بێ گیانی (گوڵاڵە) بە قوربانت بێ
تۆ خەمت نەبێ ئەمەش ئاسانە شەیتان لە دەستی من هەراسانە
بە موکێش تاڵ تاڵ موی دەرئەهێنم کاتێ بێ موو بوو وازی لێ دێنم
بە موکێش کەوتە سمێڵی سەردار دەک ڕەنجەڕِۆبی ژنی نالەبار
ئەمجا تەگبیری بۆ ڕەنگی زەردی ئەمەش ئاسانە دەرمانی دەردی
سواری ئەسپ بە لێدە ئاوزەنگی ڕایکێشە لە دوات ئەژاکێ ڕەنگی
(دارا) دەس بەکار چی ئه و بۆی دانا مردووی ڕاکێشا بەم شانا و شانا
ئەمجا دوو بەدوو بەره و ڕێگای شار بە کشان کشان هاتن بەرەوخوار
بۆ لەزەتی گیان پەیمانی یاری مردووی هەژاری کردبووە دیاری
گەیشتنە ناو شار گوتی (گوڵاڵە) سەرو ماڵی من بەتۆ حەڵاڵە
ئەت بەمە ماڵێ بکە ئیسراحەت لە گیانت دەرکە ئازار و شەکەت
لەوێ دانیشە دێمەوە بۆلات بە شادمانی و دڵی پڕ ئاوات
جەنازە ئەبەم بۆ مەیدانی شار کاربەدەستی میر ئەکەم ئاگادار
لە دڵی خۆیدا لێکی دایەوە وتی لەم کارە چیم بۆ مایەوە؟
ڕوو ڕەشی نەبێ لە دیوانی خوا ئازاری ویژدان لە سەر ڕوی دنیا
ئەم خێر نەدیوە چی یە تاوانی ؟ ئەویش وەک من بوو شادی باوانی
گوناهی چی بوو ئاوای بەسەر بێ بەچ تاوانێ لە ژێرخاک دەربێ؟
هەر بۆ ئەوەندە من و (گوڵاڵە) ببینە هاودەم لەم ژینە تاڵە؟
(گوڵاڵە) تۆڵەی چی لێ ئەستێنێ ئەی ئەبێ چی تر بەسەر من بێنێ
چ لاوێکی تر دڵی بگۆڕێ لاشەی دوبارەم دەربێ لە گۆڕێ
(دارا) لەم کارەی زۆر پەشیمان بوو ئاو زایە چاوی، دڵی پڕ ژان بوو
خۆی گەیاندە لای حاکمی وڵات بۆی گێڕایەوە تەواو کارەسات
وتی ئینسانم خاوەن ویژدانم لەم کردەوەیەم زۆر پەشیمان
حاکم کە بیستی کارەساتی وا وتی بکەونە بەر غەزەبی خوا
(گوڵاڵە)ش لێرە لێکی دایەوە بەر بووە گریان زۆر لاڵایەوە
وتی بم بەنە دیوانی حاکم با تێی گەیەنم کردەوەی چاکم
(گوڵاڵە) خێرا گەیشتە دیوان لە بەردەم حاکم بەربووە گریان
وتی بم کوژن کەی ئەمە ژینە ئەم کردارەی من کەی ڕوای دینە؟
بمکەن بە عیبرەت لەسەر ڕووی زەوی با خاوەن هەوەس سەر بکەن نەوی
لاشەم ڕاکێشن وەک لاشەی (سەردار) ئه و بێ تاوان بوو منم تاوان بار
بە ئاگر لاشەم چاک بسوتێنن تۆڵەی (سەردار)م باش لێ بسێنن
کاتێ بووم بەخۆڵ بم دەنە دەم با نەک ڕووم ببینێ (سەردار) له و دنیا
ئەم لاوە هەرگیز گوناه بار نییە هەرگیز شایستەی هیچ ئازار نییە
من فریوم دا بە قسەی گەرمم من خستمە داوی باوەشی نەرمم
من بە زوبانی لووس و پاراوم وەک مەلی هەژار گرتم بەداوم
بەڵام داوای من لە دادگاتان ئەم لاوە چاکە وەستاوە لاتان
بی بەخشن توخوا تاوانبار نی یە لەم کەین و بەینە ئاگادار نی یە
حاکم ئەمری کرد چاوی دەربێنن ڕومەتی ڕەش کەن وازی لێ بێنن
با لە تاریکی ژیان بناڵێ سزا بچێژێ هەتا چەند ساڵێ
حەیفە زوو بمرێ بحەسێتەوە با بە زەلیلی سەر بنێتەوە
(دارا)ش دە ساڵ بەند درا بەسەریا پێ وەند لەپێ یا، قەید لەکەمەر یا
ئەمە ئەنجامی هەوا و هەوەسە بۆ کەسێ ژیر بێ ئەم پەندەی بەسە
هەرگیز گوێ نەدەی بەهەوای گیانی یا سزای ویژدان یا سەر گەردانی
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,863 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 2
پول: هۆزان
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنێن هەلبەستی: پەروەردەیی
پۆلێنێن هەلبەستی: ئەڤینی
جورێ هەلبەستێ: کلاسیک
کێشا هەلبەستێ: تلی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 93%
93%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان سەرچناری ) ل: 12-07-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 12-07-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 03-06-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 3,863 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.147 KB 12-07-2018 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
جەمبەلی کوڕێ میرێ هەکاریا و بنەفشێ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,354
وێنە 104,859
پەرتوک PDF 19,372
فایلێن پەیوەندیدار 97,508
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
جەمبەلی کوڕێ میرێ هەکاریا و بنەفشێ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
فۆڵدەر
کەسایەتی - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش کەسایەتی - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کەسایەتی - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال کەسایەتی - جهێ ئاکنجی - کوردستان کەسایەتی - فۆڵدەر - جینۆسایدا کوردێن ئێزیدی کەسایەتی - نەتەوە - کورد کەسایەتی - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ کەسایەتی - ڕەگەز - خانمان کەسایەتی - ئۆل و ئایین - ئێزدی کەسایەتی - جوڕێ کەسی - بێسەروشوێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.328 چرکە!