#شەڕڤان#انی #یەپەگە# و #یەپەژە# لە ڕۆژانی 11 تا 15ی تەموز، زنجیرەیەک چالاکییان لەدژی هێزە داگیرکەرەکانی #عەفرین# ئەنجامداوە، لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەشدا 12 سەرباز و چەتەی سەر بە تورک کوژراون.
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکییەکانی شەڕڤانان لەدژی هێزە داگیرکەرەکانی عەفرین بڵاوکردەوە و ئەنجامەکانیانی ئاشکراکرد.
لە ڕاگەیەندراوی یەپەگەدا هاتووە: 11ی تەموز لە گوندی باسلی سەر بە شەرا، لەدژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی چالاکیی ئەنجامدرا، لەو چالاییەدا هەشت سەربازی سوپای تورک کوژران، کە سێیانیان فەرماندەی پلەبەرزبوون.
لە بەردەوامیدا یەپەگە ڕایگەیاندووە: 13ی تەموز شەڕڤانانمان لە گوندی کیماریی سەر بە ناوەندی عەفرین، چالاکییەکیان لەدژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی هێزە داگیرکەرەکان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێک و دوو چەتە کوژران، سەربازێکی دیکەش برینداربوو، 14ی تەموز چالاکییەکی دیکە لەدژی ئۆتۆمبێلێکی چەتەکانی باسلاوی ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا چوار چەتە بەسەختی برینداربوون.
لەکۆتاییدا یەپەگە ڕایگەیاندوە: 15ی تەموز لەدژی ئۆتۆمبێلێکی فەیلەقی شامییە بۆسەیەک دانرا، لەو چالاکییەدا کە لە ڕێگای نێوان ناوەندی عەفرین و گوندی قتمە ئەنجامدرا، سەرچەتەیەک بەناوی محەمەد ئەبو ئەحمەد کوژرا.
جێگای ئاماژەیە، کە لە سەرەتای هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورک و چەتەکانی بۆسەر عەفرین تا ئێستا دوو هەزار و 527 چەتە و سەرباز کوژراون.[1]
#17-07-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,268 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!