نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی پاککردنەوەی ناوچەکانی شەڕ لە مین و تەقەمەنی، فەرەنسا 500 هەزار یۆرۆ دەبەخشێتە عێراق.
فەرمانگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ڕێوشوێنەکانی پەیوەست بە مین (UNMAS) لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، مین و تەقەمەنییەکان - لەنێویاندا بۆمبە چێندراوەکان کە #داعش# لە ناوچە کۆنترۆڵکراوەکان لەدوای خۆی جێیهێشتوون- هێشتا بۆ سەر ئەو ناوچانە مەترسیدارن. حکومەتی فەرەنساش بۆ پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی پاککردنەوەی ناوچە کۆنترۆڵکراوەکان لە بۆمب و تەقەمەنی، 500 هەزار یۆرۆ دەبەخشێتە عێراق.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، ئەو پارەیەی فەرەنسا بۆ پاککردنەوەی ناوچە کۆنترۆڵکراوەکانی سنووری پارێزگاکانی، ئەنبار، نەینەوا، #کەرکووک#، سەلاحەدین و دیالە زیاتر بەکاردەهێنرێت.
برۆنۆ ئۆبرت، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق ڕایگەیاندووە، بەخشینی ئەو بڕە پارەیە تەنیا پابەندبوونی پاریس بە پشتیوانیکردن لە عێراق نییە، بەڵکو خواستی وڵاتەکەیەتی کە دەیەوێت هاوکارێکی کارابێت لە بونیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە قۆناخی دوای داعشدا.[1]
#26-07-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,507 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!