دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی ناوەندی پارێزگای #هەڵەبجە#، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا دوێنێ، توانراوە دەستبگرن بەسەر زیاتر لە 10 تۆن خۆراک و کاڵای ماوە بەسەرچوو، هاوکات سەرجەمی ئه و خۆراک و کاڵایانەش لەناوبراون گەڕانیش بۆ لەناوبردنی خۆراکی ماوە بەسەرچوو بەردەوامی هەیە.
ئارام عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی شارۆچکەی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا دوینێ پێنجشەممە 26ی تەموز، لیژنە هاوبەشەکانمان لەئەنجامی گەڕان و پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، توانیومانە دەستبگرین بەسەر زیاتر لە 10 تۆن خۆراک و کاڵای ماوەبەسەرچوو کە هەندێکیان بە شێوەی قاچاغ و نایاسایی هاوردەی هەڵەبجە کراون.
وتیشی سەرجەمی ئه و کاڵا و شمەک و خۆراکانەی کە لەمساڵدا دەستمان بەسەردا گرتووە، بە چاودێری لیژنەیەکی تایبەت و لە شوێنێکی تایبەتدا سەرجەمیان لەناوبران، بۆیە هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە کە لەژێر چاودێری پارێزگار و قایمقامی هەڵەبجە، ڕۆژانە سەردانی شوێنە گشتییەکان و ناو بازاڕ و دوکان و مارکێتەکان دەکەین و هەفتانەش سەردانی ناحیەکان دەکەین بەمەبەستی دەستبەسەراگرتنی خۆراک و کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو.
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە، ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەوەی بتوانین بازاڕ کۆنتڕۆڵ بکەین لە خۆراک و کاڵای ماوە بەسەرچوو داوا لە هاوڵاتیان و کڕیاریان دەکەین لە هەر دوکان و شوێنێکی گشتی خۆراک و شمەکی ماوە بەسەر چوویان بینی لیژنەکانمان ئاگاداربکەنەوە بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان بگرینەبەر.[1]
#27-07-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,712 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!