لە ساڵی 1978 لە گوندی نێی سەر بە #مەریوان# لەدایکبووە و لە خوێندنگەی گوندەکەی خۆیان دەستی بە خوێندن کردووە تا زانکۆی #تاران#ی بە پلەی نایاب تەواو کردووە و پاشان بۆ خوێندنی باڵا ڕوو دەکاتە زانکۆکانی وڵاتی بەڕیتانیا. لە ئێستادا پڕۆفیسۆرە لە بیرکاریدا و ڕۆژی #01-08-2018# خەڵاتی فیڵدزی بواری بیرکاری، کە بە نۆبڵی ئەو بوارە دادەنرێت لەگەڵ سێ پڕۆفیسۆری دیکە لە بەرازیل بەدەستهێنا. کۆچەر پاش وەرگرتنی خەڵاتەکە وتبووی: =KTML_Mark_Begin=هیوادارم خەڵاتەکەم بزەیەک بخاتە سەر لێوی 40 ملیۆن کورد=KTML_Mark_End=. شایەنی باسە هەر لە هەمان ڕۆژدا خەڵاتەکە لە کۆچەر بیرکار دزرا و پاشان خەڵاتێکی تری پێدرا.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/104457/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=خەڵاتی فیڵدز=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/104457/0011.JPG=KTML_Photo_End=
فارسە پان-ئێرانیستەکان، زۆر هەوڵی ئەوەیاندا کە کۆچەر وەک ئێرانییەک بناسێنن و پێناسە کوردستانییەکەی لێبکەنەوە! بەڵام کۆچەر نائومێدی کردن و خۆیی بە کورد و کوردستانی هێشتەوە و خەڵاتەکەشی پێشکەشی 40 ملیۆن کوردی بێ-ئاڵا کرد.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 18,718 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!