دەزگای ناوەندی بۆ ئامار لە عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، ڕێژەی بێکاریی لەناو گەنجانی عێراقدا گەیشتووەتە 22،6%.
دەزگای ناوەندی بۆ ئاماری سەر بە وەزارەتی پلاندانی عێراق، لە سەرژمێرییەکدا دەڵێت ڕێژەی بێکاریی لە تەمەنی نێوان 15 بۆ 29 ساڵدا گەیشتووەتە 22،6%، ئەوەش واتا بەرزبونەوەی بە ڕێژەی 74% لە ڕێژەی نیشتمانیی.
ئاماژەش بۆ ئەوەدەکات ڕێژەی بێکاریی لەناو ڕەگەزی نێریینەکانی ئه و تەمەنە گەیشتووەتە 18،1%، لە کاتێکدا بێکاریی لەناو ڕەگەزی مێینەکاندا گەیشتووەتە 56،3%.
روونیشیکردووەتەوە ڕێژەی بەشداری گەنجان لە هێزی کاردا گەیشتووەتە 36،1%، لە کاتێکدا ڕەگەزی نێرینەی گەنجان ڕێژەی 61،6% و ڕەگەزی مێینەی گەنجان ڕێژەی 8،8% دەستی کار پێکدەهێنن.
پێشتریش سندوقی نەختێنەی نێودەوڵەتی لە ئایاری ئەمساڵی 2018دا ڕایگەیاند، ڕێژەی بێکاریی گەنجان لە عێراقدا، گەیشتووەتە زیاتر لە 40%.[1]
#23-08-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,425 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!