مەڕ بەپێی خۆی بزنيش بەپێی خۆی
دەگێڕنەوە(بالول) برای(هاڕونە ڕەشيد)ی خەليفەی عەبباسی دەچێتە بازاڕ و بەلای کوشتارگەی ئاژەڵان دەڕوات و دەبينێت(مەڕ) دوای کوشتنەوەی بەپێی خۆی بەسينگێک هەڵواسراوە و بزنيش بەپێی خۆی بەسينگێکی تر بۆيە له بەرە خۆيەوە بزەيەک دەيگرێت کە دەمێک بووە بزە و خەندەی نەکردووە لێی دەپرسن(بالول) چی وايلێکرديت پێبکەنی، ئەويش دەڵێت من وامدەزانی بە ئاگری هاڕونە ڕەشيدی برامەوە دەسوتێم بەڵام ئێستا بۆم دەرکەوتووە(مەڕ بەپێی خۆی بزنيش بەپێی خۆی) واتە هاڕونی برام بەپێی خۆيی و منيش بەپێی خۆم بەدارەوە دەکرێين، واتە کەس ئۆباڵی گوناحی کەسی تری ناکەوێتە سەر، تەنها ئۆباڵی گوناحەی خۆی لە ئەستۆيە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,913 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!