دووری و دۆستی
ووتراويشە(دووری و پوری) مرۆڤ لەگەڵ ئەوەی بونەورێکی کۆمەلايەتيە، زووش جاڕس دەبێت لەهەندێک داب و کەلتور و نەزم و پەيوەندی کوردەواری بۆ نمونە زوو زوو سەردان و بەسەرکردنەوە، يان ماڵ بەرامبەر ماڵ، يان هاوسێ و تاد، هەڵبەتە ئەگەر دوو ماڵ و خێزان هەموو ڕۆژ بەسەر يەکەوە بن لەسەر مناڵ و مريشک و ئاو و کاريلە و کەروێشک و پاتاڵ و دەنگەدەنگ و دەنگەدەنگ لەنێوانيان پەيدا دەبێت و سەر دەکێشێت بۆ شەڕ و توڕەبوون و توند و تيژی و پەيوەندی پچڕان، بەڵام ئەگەر لەيەکتريەوە دوور بوون ئەوا لەکاتی دەگەنە لای يەکتری هەموو حاڵەتەکانی سەرەوە لەيەکتری دەبورن و دان بەخۆ دادەگرن لەهەر گرفت و ڕووبەرووبونەوەيەک کە ڕوودەدات، هەر بۆيە وتراوە(دووری و دۆستی) واتە تا لەيەکتری دوور بيت خۆشەويستی بۆيەکتری زياد دەکات.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,055 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!